سەرۆک وەزیری ئیتیۆپیا ئەبی ئەحمەد عەلی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2019 ی پێبەخشرا بۆ هەوڵەکانی ئاشتی لەگەڵ ئەریتیریای دراوسێی.
برێت ڕێیس ئاندرسن بەرپرسی کۆمیتەی پێنج ئەندامی خەڵاتی نۆبڵی نەرویژی ڕایگەیاند ئەبی بەهۆی خواستە سەرەکییەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەریتیریا لە ماوەی چەند مانگێکدا کە لە ساڵی 2018 هاتە سەر دەسەڵات، ئەم خەڵاتەی وەرگرتووە.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ستایشی بڕیاری کۆمیتەکەی کرد و لە بەیاننامەیەکدا گوتی " هەمیشە گوتومە هەوای هیوا لە هەمو کات زیاتر سەرانسەری ئافریکای گرتۆتەوە. سەرۆک وەزیر ئەبی ئەحمەد یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەمە."