Accessibility links

بیل گەیتس کتێبێک لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی ژینگە بڵاو دەکاتەوە


بیل گەیتس بە ڕێگای نوسینی کتێبێک دەستدەکات بە یەکەم هەنگاوی بۆ بەربەرەکانی دژی پیسبوونی ژینگە.

کۆمپانیای چاپەمەنی دەبڵدەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت لە کتێبێکیدا لەسەر چۆنییەتی دوورخستنەوەی کارەساتی ژینگە، بیرۆکەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە ئامانجی بەتەواوەتی بنبڕکردنی گازی ژینگەپیسکەر دەخاتە ڕوو.

گەیتس لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت هەوڵی داوە " تێکنالۆژیا، کارداری و پیشەسازی بۆ دوورخستنەوەی کاریگەرییە هەرەخراپەکانی گۆرانکاری کەشو هەوا دروست بکات."

مانگی ڕابوردوو لە کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کردارێک لەسەر ژینگە، گەیتس ڕایگەیاند ڕێکخراوەکەی لەگەڵ بانکی جیهانی و ژمارەیەک لە حکومەتانی ئەوروپا کار دەکات بۆ دابینکردنی 790 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری کردنی ملیۆنان جوتیاری گەنجی جیهان تا لەگەڵ گۆڕانکاری کەشو هەوا خۆیان بگونجێنن. ڕێکخراوی گەیتس بەڵێنی داوە 310 ملیۆن دۆلار بۆ ئەو مەبەستە دابین بکات.

کتێبی " چۆن کارەساتی گەورەی ژینگە دوور بخرێتەوە" بڕیارە لە مانگی 6 ی ساڵی 2020 بڵاو بکرێتەوە.



XS
SM
MD
LG