Accessibility links

ڤلادمێر پوتن: هیچ بەڵگەیەک نییە ئێران دەستی هەبووبێت لە هێرشەکەی سەر عەرەبستانی سعودیە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند هیچ بەڵگەیەک نییە ئاماژە بەوە بکات کە ئێران بەرپرسیار بووە بەرامبەر هێرشەکانی مانگی ڕابوردوو بۆ سەر پیشەسازی نەوتی عەرەبستانی سعودیە و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هیچ بەڵگەیەکی ڕۆڵی ئێرانی لەو هێرشەدا نەخستۆتە ڕوو.

لە میانەی کۆنفراسی وزە لە مۆسکۆ پوتن گوتیشی فەرەنسا هەوڵی دا لە پاش ئەو هێرشە کۆبونەوەیەک لە نێوان ڕێبەرانی ئێران و ئەمەریکا ڕێکبخات بەڵام سەرکەوتوو نەبوو چونکە تاران دەیەوێت واشنتن هەمو سزاکانی سەری هەڵبگرێت.

ئەو گوتی " ئێمە ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەین، بەڵام ئێمە دژی ئەوەین کە تاوانەکە بخەینە پاڵ ئێران چونکە هیچ بەڵگەیەک نییە." هەروەها گوتیشی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی خۆی پێی گوتووە تاران هیچ پەیوەندی نییە بەو هێرشانەوە.

هێرشەکەی مانگی ڕابوردوو نیوەی بەرهەمی نەوتی سعودیەی کەم کردەوە و بوە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەڵام ڕیاز دەستبەجێ بەرهەمەکانی زیاد کردەوەو نرخی نەوتیش لە بازاری جیهانیدا هاتەوە سەرخۆ.

ڕوسیا پەیوەندییەکی پتەوەی لەگەڵ ئێراندا و عەرەبستانی سعودیەشدا هەیە، و ڕۆژی چوارشەممە پوتن ستایشی هاوکاری نێوان مۆسکۆ و ڕیازی کرد بۆ سەقامگیرکردنی نرخی سوتەمەنی لە جیهاندا.

XS
SM
MD
LG