Accessibility links

لە کۆنفرانسی ئازادی ئاینی ڤاتیکان پۆمپەیۆ لەسەر موسوڵمانە ئۆگۆرەکان ڕەخنە لە چین دەگرێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی کۆنفرانسی ڤاتیکان ڕەخنەیەکی زۆری لە چین گرت لەسەر مامەڵەکردنی لەگەڵ موسڵمانە ئۆگۆرەکان.

پەمپەیۆ لە وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی ئازادی ئاینی ڤاتیکان، ڕەخنەی هەرە توندی لەسەر چین بوو پاشانیش لەسەر کوبا، ئێران، پاکستان و میانمار.

ئەو گوتی " کاتێک دەوڵەت دەسەڵاتی ڕەهای هەبێت داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە بری خوا حکومەت بپەرستن. بۆیە چین زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی موسومانی ئۆگۆری کردۆتە کەمپە پەراوێزخراوەکانەوەو بۆیە قەشە کرستیانەکانیشی لە زیندان ناوە."

گوتیشی " کاتێک دەوڵەت دەسەڵاتی ڕەهای هەبێت ئەوا خوا دەبێتە هەڕەشەیەکی تەواو بۆ سەر دەسەڵات."

چین ڕەخنەی فراوانی لێدەگیرێت بەهۆی دروستکردنی ئۆردوگاکان لە ناوچە دووردەستەکانی شیژانگ کە بە " نێوەندی ڕاهێنانی کار" ناودێری دەکات بۆ دوورخستنەوەی توندڕەوی و ئەزمونی نوێ ناودێری دەکات.

دیواری یەکێک لە ئۆردوگاکانی دابانچینگ لە هەرێمی ئەتۆنۆمی شینژینگی ئۆگۆرەکان
دیواری یەکێک لە ئۆردوگاکانی دابانچینگ لە هەرێمی ئەتۆنۆمی شینژینگی ئۆگۆرەکان

لەو کۆنفرانسەی کە لە ڤاتیکان لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمەریکاوە ڕێکخرابوو پۆمپەیۆ گوتی " دەبێت ئەمڕۆ ئێمە خۆمان بەهێزبکەین بۆ شەڕێکی تری بەرگری کردن لە کەرامەتی مرۆڤ و ئازادی ئاینی. مەترسییەکان بە شێوەیەکی مشتومڕلەسەر زیاترن تەنانەت بە بەراورد لەگەڵ سەردەمی شەڕی سارد، چونکە هەڕەشەکان چەندین شێوازی جیاوازن."

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە پۆمپەیۆ لەگەڵ پاپا فرانسسدا کۆببێتەوە.

XS
SM
MD
LG