Accessibility links

ئاژانسی فارسی ئێرانی: براکەی سەرۆک حەسەن ڕۆحانی سزای پێنج ساڵی زیندانی دراوە


حسین فریدون، برای حسن رۆحانی

ئاژانسی دەنگوباسی فارسی نیمچە فەرمی ئێران لە زاری گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێرانەوە ڕادەگەیەنێت دادگایەکی ئێرانی سزای پێج ساڵ زیندانی سەپاندووە بەسەر براکەی سەرۆک حەسەن ڕۆحانی.

لە مانگی پێنج حسێن فەرەیدون سزای زیندانی نادیاری بەسەردا سەپێندرا لە دۆسێیەکی گەندەڵیدا کە پشتیوانانی حەسەن ڕۆحانی دەڵێن مەبەستی سیاسی تێدا بوو.

ئاژانسی فارس دەڵێت گوتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران غولام حسێن ئیسماعیلی ڕایگەیاندووە فەرەیدوون سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا دراوە بەڵام ڕەنگە ڕووبەڕووی سزای زیاتریش ببێتەوە لە دۆسێی جیاوازدا بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوەی زیاتر بدات.

.

XS
SM
MD
LG