Accessibility links

دادگایەکی ئێران کەسێک بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ ئەمەریکا سزا دەدات


دەزگای دادوەری ئێران ڕادەگەیەنێت دادگایەک بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ ئەمەریکا سزای مەرگی سەپاندووە بەسەر کەسێکدا.

گوتەبێژی دەزگای دادوەری غولام حسێن ئیسماعیلی ڕاۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ئەو کەسە داوای پێداچوونەوەی بەسەر بڕیارەکەدا کردووە و دووا بڕیار لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە دەدرێت. ئەو زانیاری زیاتری لە بارەی گومانبارەکە و دۆسێکەوە نەدا.

ئیسماعلی گوتیشی دادگای پێداچوونەوە دووا بڕیاری دۆسێکانی دۆسێکانی دوو ئێرانی ترداوە کە بە عەلی نەفاری و محەمەد عەلی باباپور ناودێریان کرد و گوتی هەردووکیان سزای 10 زیندانی کردن دراون بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ ئەمەریکا.

پیاوێکی تریش بە ناوی محەمەد ئامیننەساب سزای 10 ساڵ زیندانی دراوە بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ بەریتانیا.

زۆربەی جار ئێران لەو جۆرە دۆسێیانەدا سزای زۆر سەخت دەسەپێنێت. لە مانگی هەشتیشدا سێ کەسی بە تاوانەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانی سزای زیندانی کردنی 10 بۆ 12 ساڵ دران.

XS
SM
MD
LG