Accessibility links

بەهۆی لافاو لە هندستان دەیان کەس گیانیان لەدەستدەدەن


کاربەدەستان ڕادەگەیەنن بەهۆی لافاوێکی زۆر لە هەرێمی ئوتار پرادێشی باکووری هندستان بەلایەنی کەم 44 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.

ناوچەیەکی پڕ لە دانیشتوانی کەناری دوو ڕووباری سەرەکی لە هەرێمەکە کە بەهۆی بارانێکی زۆری ئاستی ئاو بەرزبۆوە زۆرترین زیانی لێ کەوتووە.

ڕەڤێندرا پەرتاپ ساهی جێگری بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی کارەسات لە هەرێمەکە ڕایگەیاند " ئێمە پشڕاستمان کردۆتەوە هەتا ئێوارەی ڕۆژی هەینی 44 کەس بەهۆی ئەو لافاوە گیانیان لەدەستداوە. کاربەدەستان سەنگی دەخەنە سەر هەوڵەکانی بەهاناچوون و هاوکاری کردن لەو ناوچانەدا کە لافاوەکە بە خراپی کاریتێکردوون."

ساهی بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاندووە " ئێمە هەزاران کەسمان گواستۆتەوە بۆ پەناهگاکان لە کاتێکدا کەش ناسان پێشبینی ئەوە دەکەن هەتا نزیکەی 48 کاتژمێری تریش باران ببارێت."

کاربەدەستان و میدیا خۆجێهییەکان ڕادەگەیەنن قوربانییەکان بەهۆی چەند هۆدکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە لە ناویاندا ڕووخانی ماڵەکان، نوقم بوون، هەورە بروسکە و هەروها پێوەدانی مار.

بەهۆی بارانێکی توند لافاو لە هەرێمی ماهاراشترای ڕۆژئاواش لەسەرەتای ئەم هەفتەیە ڕوویداو لەوێش 17 کەس گیانیان لەدەست دا.

XS
SM
MD
LG