Accessibility links

چین داوا دەکات ئەمەریکا ئەو سزایانەی لەسەر ئێران سەپاندوویەتی بەسەر کۆمپانیاکانیدا هەڵبگرێت


چین داوای کردووە واشنتن ئەو سزایانە هەڵبگرێت کە سەپاندونی بەسەر کۆمپانیا چینییەکان و خاوەنەکانیان گواستنەوەی نەوتی ئێران.

وەزارەتی دەرەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕەخنەی لە بەکارهێنانی یاساکانی ئەمەریکا گرت دژ بە کۆمپانیا چینییەکان و داوای لە بەڕێوەبەرایەتی ترامپ کرد دەستبەجێ " ئەو هەنگاوە هەڵەیە چاک بکاتەوە."

گوتەبێژێکی وەزارەتەکە جێنگ شوانگ دەڵێت مامەڵەکردنی چین لەگەڵ ئێراندا لە چوارچێوەی یاسای نێونەتەوەییە و پێویستە ڕێزی لێ بگیرێت.

ئەو سزایانە ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ ڕاگەیەندرا کە خراونەتە سەر شەش کۆمپانیای چینی و بەرپرسەکانیان.

جێنگ گوتی واشنتن " گوێنادات بە مافە ڕەواکان و بەرژەوەندی هەمو لایک بە خواستی خۆی سزا دادەنێت. ئەمە کاردەکاتە سەر دابونەریتە سەرەکییەکانی بەڕێوەبەردنی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان."

XS
SM
MD
LG