Accessibility links

چالاکوانان لە سەرانسەری ئاسیا خەریکی پاککردنەوەی کەنارئاوەکانن


هەزاران چالاکوان ڕۆژی شەممە لە کەنار دەریا و ڕووبارەکانی سەرانسەری ئاسیا خەریکی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکن و بەمەش سەرنجی جیهان ڕادەکێشن بەلای ئەوەی کە چەندێک خاشاک لە سەرانسەری جیهانەوە دەخرێتە دەریاوە. ئەم چالاییە ڕۆژێک پاش ئەوە دێت کە لە سەرانسەی جیهان ملیۆنان کەس خۆپیشاندانیان ساز دا بە مەبەستی فشارخستنە سەر ڕێبەرانی جیهان تا هەنگاو بنێن بۆ پاراستنی ژینگە.

ئەو خۆبەخشانە لە ڕۆژی جیهانی پاککردنەوەدا ئەو کارەیان کرد، ئەو دەستپێشخەرییەی کە لەوەتەی نزیکەی 10 ساڵ لەمەو بەرەوە دەستی پێکردەووە ملیۆنن خەڵکی ناردۆتە سەر شەقامەکان بۆ پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاک.

هەنگاوەکە ڕۆژی شەممە لە وڵاتی فیجی پاسفیکەوە دەستیپێکرد خەڵکی ژێر درەختەکان و کەنار ئاوەکان دەگەڕان بۆ هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکەکان.

لە کەنار دەریای بۆندی لە ئوسترالیا چالاکوانان بە ناو لمی کەنار دەریاکەدا دەگەڕان بۆ کۆکردنەوەی ئەو پارچە پلاستیک و جگەرانەی کە تێکەڵ بە لمەکە بوون.

لە فلپین نزیکەی 10 هەزار کەس لە کەنارێکی دوورودرێژی دەریای کە زۆر پیس بووە مانیلا بڵاو بوونەتەوە و دەستیان بە پاککردنەوەی کەنارئاوەکە کردووە.

فڕێدانی پلاستیک گرفتێکی سەرەکییە لە سەرانسەری باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، بە تایبەتی لە فلپین، چین، ڤێتنام و ئیندۆنسیا کە زۆربەی جار دەبنە خراپترین وڵاتان لە لیستی جیهانیدا.

ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن ڕێکخراوی Let’s Do It ئەنجام دراوە کە بە پێی ماڵپەڕەکەی هەوڵ دەدات بۆ پەیوەندی دروستکردن لە نێوان خەڵکە دەسەڵاتدارەکان و ڕێکخراوەکان تا بتوانن پێکەوە هەسارەکە لە خاشاک پاک بکەنەوە.

ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2018 ڕایگەیاند کە لە سەدا 79 ی ئەو پلاستیکانەی کە دروست کراون فڕێ دراونەتە نیو دەریاوە کە تەنها بەشێکی کەمیان دووبارە بەکارهاتوونەتەوە یان لەناوبراون . تەنها لە سەدا 9 ی ئەو 9 ملیار تۆن پلاستیکەی کە دروست کراوە دووبارە بەکارهاتۆتەوە.

XS
SM
MD
LG