Accessibility links

سەرۆک ترامپ: لە ماوەی 48 کاتژمێردا وردەکاری سزا نوێیەکانی سەر ئێران ئاشکرا دەکرێن


ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند بژارەی زۆری هەیە جگە لە بژارەی لەشکری بۆ هێرش کردنە سەر ئێران و وردەکاری سزا نوێیەکانی سەر ئێران لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئاشکرا دەکرێن.

کاتێک لەلایەن پەیامنێرانەوە پرسیاری لەسەر شیانی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لێ کرا ترامپ گوتی " بژارەی زۆر هەن. بژارەی کۆتایی هەیە و زۆر بژارەی لەوەش کەمتر هەن."

پاشان ئەو ڕوونیکردەوە بژارەی کۆتایی مەبەستی لە "شەڕ"ە.

تراپ گوتیشی زانیاری ورد لەسەر ئەو سزایانەی کە پێشتر ڕاگەیەندران لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا بڵاو دەکرێنەوە.

عەرەبستانی سعودیەی هاوپەیمانی ئەمەریکا دەڵێت ئێران دەستی هەبووە لە هێرشەکانی کۆتایی هەفتەی ڕابوردوو بۆ سەر دامودەزگا نەوتییەکانی وڵاتەکەی.

XS
SM
MD
LG