Accessibility links

بە بەکارهێنانی سەنتەرفیوجی پێشکەوتوو ئێران سەرپێچی لە ڕێککەوتنی ناوکی دەکات


گوتەبێژێکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند وڵاتەکە دەستیکردووە بە بەکارهێنانی شێوازێکی پێشکەوتووی سەنتەرفیوج بۆ پیتاندنی یۆرانیۆن لە پێشێلکارییەکانی ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا و هۆشداریشیدا کە ئەوروپا کاتێکی کەمی بەدەستەوە ماوە بۆ پێشنیازکردنی هەنگاوێ نوێ بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە.

وتەکانی بێهروز کەمالڤەندی ئاماژە بەوە دەکات ئێران لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک وەک شارەزایان دەڵێن ئەوەندە کەرەستەی دەبێت بتوانێت بۆمبێکی ناوکی دروست بکات ئەگەر بیەوێت بەدەستی بهێنێت. ئێران سورە لەسەر ئەوەی پرۆگرمی ناوکییەکەی ئاشتیانەیە.

ئێران ئێستا ئاستی یۆرانیۆمی عەمبارکراوی زیاد کردووە کە بە پێی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 سنووردار کرابوو. لە هامان کاتێکدا دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو بەخێرایی دەتوانێت پاشەکشە بکات ئەگەر ئەوروپا ڕێگەیەک بدۆزێتەوە تا ئێران بتوانێت نەوت هاوردە بکات ،سەڕەرای پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا.

لەگەڵ ئەوەشدا پرسیارێک لای ئەوروپاییەکان دروست دەبێت سەبارەت بەو وێنەیەی شەممە لەلایەن ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد بڵاو کرایەوە نیشانی دەدات تانکەرە نەوت هەڵگرەکەی ئێران کە پێشتر دەستیبەسەردا گیرابوو بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان بەڵێنی داوە کە نەوەت بەرەو سوریا نەبات لە کەنارەکانی بووە.

XS
SM
MD
LG