Accessibility links

ئیلهام ئەحمەد: ئامادەین بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ


کاربەدەستێکی کوردی سوریا دەڵێت دروست کردنی ئەوەی کە پێی دەڵێن " ناوچەی پارێزراو" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکێکی باش هابووە لە کاتێکدا هێزە کوردەکانی کە ئەمەریکا پشتیوانیان دەکات لە ناوچەیەکی بچووکو گرنگی سەر سنوری تورکیا دەکشێنەوە. بەڵام ئەم ئارامییە تەنها لە کاتێکدا بەردەوام دەبێت ئەگەر تورکیاش هێزەکانی خۆی بکشێنێتەوە.

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی کۆمیتەی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات گوتی ئەو لێکتێگەیشتنەی لە مانگی ڕابوردوو لە نێوان واشنتن و ئانکەرە و بە هەمئاهەنگی لەگەڵ هێزەکان بە ڕێبەرایەتی کوردەکانی سوریا ئەنجام درا، هەنگاوەکان ڕێکدەخات بەرەوە دەستپێکردنی دیالۆگێک لەسەر نیگەرانییە هاوبەشەکانی ئاسایشیان.

خاتو ئیلهام ئەحمەد لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد دەڵێت " ئێمە هەوڵ دەدەین ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ دیالۆگ، و دەستبکەین بە جێبەجێکردنی ئەم پلانە و ئامادەیی و ڕژدی خۆمان نیشان بدەین."

ئەو گوتیشی " ئێمە دەمانەوێت بە جیهان و هاوپەیمانان ڕابگەیەنین ئێمە ئامادەین هەنگاوی ڕژد بنێین بۆ دەستپێکردنی وتووێژ."

مانگی ڕابوردوو ئانکەرەو واشنتن ڕایانگەیاند دەستدەکەن بۆ دانانی ناوچەیەکی ئارام بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئاسایشییەکانی کە تورکیا هەیەتی. چاوەڕوان دەکرێت هێزەکان بە ڕێبەرایەتی کوردەکانی سوریا لەو ناوچەیە بکشێنەوە بەڵام هێشتا پێویستە کار لەسەر وردەکاییەکان بکرێت لە ناویاندا ئەوەی کە پاشان کێ ئەو ناوچەیە بەڕێوە ببات.

XS
SM
MD
LG