Accessibility links

پاشماوەی کەرەستەی دێرین لە ستانی ئایدەهۆ، بوونی مرۆڤ بەر لە 6 هەزارو 600 ساڵ لە ئەمەریکا دەردەخات


ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە و تیادا هاتووە کە پاشماوەی وەک ئامێری بەردین و پارچەی ئێسکی ئاژەڵ لە ستانی ئایدەهۆ دۆزراونەتەوە و بەروارەکانیان دەگەڕینەوە بۆ نزیکەی 16 هەزار و600 ساڵ لەمەوبەر. ڕەنگە ئەمە کۆنترین بەڵگەی هەبوونی مرۆڤ لە ئەمەریکادا بخاتە ڕوو ، هەروەها تیشکیش دەخاتە سەر ئەو ڕێگایانەی کە مرۆڤ گرتبونیەبەر کاتێک بەم جیهانە نوێیەدا بڵاو دەبوونەوە.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابوردوو زانایان ڕایانگەیاند ئەوان تەکنیکێکیان بەکارهیناوە پێی دەگوترێت " “ Radiocarbon بۆ دیاریکردنی تەمەنی پارچەی ئەو پاشماوانەی لە ئاسەواری ناسراو بە “ cooper’s Ferry” لەسەر کەنارئاوی "سامن" لە ڕۆژئاوای ستانی" ئایدەهۆ" لە نزیک شاری " کۆتن ود"لە ژێر زەوی دەرهێنرابوون.

زانایان دەڵێن لەو کاتەی بەشێکی گەورەیباکوری ئەمەریکای بە سەهۆڵ داپۆشرابوو ، لەهەمانکاتدا خەڵکی تێدابووە. هەروەها چەندان ئاژەڵی قەبارە مەزنیش لەهەمان ئەو کاتەدا لەوێدا بوونیان هەبوە. واتا لەو کیشوەرەی سەردەمی شەختە و سەهۆڵ بەندانەدا لەو بەشەی ئەمەریکای باکور مرۆڤ هەبووە.

" لۆرن داڤیز" لە زانکۆی " ئۆرگن ستەیت" لە بواری مرۆڤ ناسی کە سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکەی کردووە و لە " science Journal" بڵاوکرایەوە دەڵێتلە شوینەواری Cooper’s Ferry" رەدیۆکاربۆن ی تێدایە و بەڵگەی شوێنەواریە لە ئەمەریکادا . بەگوێرەی بەڵگەکە خەڵک یەکەمجار لەو سەهۆڵ بەندانەی کیشوەرەکەدا بە نزیکەی 16 هەزار و 600 ساڵ لەمەوبەر لەو پارچە سەهۆڵبەندانەدا ژیابوون.

لەو شوێنەوارەدا پاشماوەی پارەچەئامێری بەردین بۆ بڕین و پارچەی ئامێری دروستکراوی دیکەی بەردین وئاگردانی بەردین و هەروەها ددانی ئەسپ و چەند پارچە شتی دیکەس دۆزراونەتەوە.

XS
SM
MD
LG