Accessibility links

سەربازێکی دێرینی جەنگی جیهانی دووهەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا تۆماری وەرزشی چوونە ژێر ئاو دەشکێنێت


ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز ڕادەگەیەنێت پیاوێکی تەمەن 96 ساڵان ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئاهەنگی بۆنەی لەدایکبوونی خۆی گێڕا بە شکاندنی تۆماری پێشووی خۆی لە وەرزشی چوونە ژێر ئاو وەک بەتەمەنترین چالاکی ئەو بوارە لە جیهاندا.

ئەم پیاوە بەتەمەنە بەناوی " رەی وڵی"کەسایەتی دێرێنی سەردەمی جەنگی جیهانی دووهەمە، لە 28 مانگی هەشتی ئەمساڵدا پێی نایە 96 ساڵەوە توانی بەقوڵایی 42.4 مەتر و بۆ ماوەی 48 خولەک لە ژێر ئاودا بمێنێتەوە بە مەبەستی زانین لەبارەی کەشتی "زنوبیا" ئەوەی باری ئوتومبیلی هەڵگرتبوو لەساڵی 1980 دا لە کەنار ئاوی " لارنکا"ژێرئاوکەتبوو. بەمەش ناوبراو تۆماری پێشوی خۆی شکاند کە بەقوڵایی 40.6 مەتر و بۆ ماوەی 44 خولەک لە ژێر ئاودا مابووە. وێنەکان ئەوە پیشان دەدەن کە رەی و یاوەرانی لەهەمان وەرزش لە سەر قاوغی کەشتیەکە کە لە پشتی کیسەڵ دەچێت دانیشتوون. لە فلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر ژیاننامەی خۆی بە ناوی " ژیان لە 90 ساڵیەوە دەستپێدەکات" لە فێستیڤاڵی فلیمی لە م مانگەدا لە بۆسنیا- هێرزۆگۆڤینا پیشان دەدەرێت.

رەی وڵی تەمەن 96 ساڵان گوتی، مایەی سەرسوڕمانە کە دوای 59 ساڵ لە وەرزشی چوونە ژێر ئاوو تۆمارکردنی ژمارەیەکی نوێی جیهانی بەم تەمەنەمەوە ئەم جارەیان، کارێکە هەمیشە لە یادمدایە چونەک 47 وەرزشوانی دیکەم لەگەڵ بوو بەڵام لەکۆی هەموو ئەوانە من ئەم تۆمارە نوێیەم بەدەستهێنا.

رەی وڵی ئێستا لە قوبرس دەژی و ناوبراو لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی وەگەڕ خەری ئامێری رادوێ بووە. لە کۆتایی وتەکەیدا رەی وڵی دەڵیت ؛ من مەسەلەی بەتەمندا چوون و پیربوون لای من بوونی نییە و رەتیدەکەمەوە .

XS
SM
MD
LG