Accessibility links

هەوڵەکان بۆ گەشەپێدانی زانایانی مێینە لە مالاوی


کەمپی زانستی
کەمپی زانستی

لە وڵاتی مالاوی 100 خوێندکاری کچی نۆجەوان بەم دوواییانە بەشداریان لە کەمپی زانستی کچان کرد لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژی مالاوی، کە بە MUST ناسراوە. ئەم کەمپە ساڵانەیەی لە ساڵی 2016 وە دامەزراوە مەبەست لێی گەشەپێدانی خواستی کچانە بۆ چوونە ناو ئەو بوارەی کە لەلایەن نێرینەوە کۆنترۆڵ کراوە.

ئەو کەمپە 9 ڕۆژییە بەشێکە لە دەستپێشخەری هاندانی زانای داهاتووی مێینە. دێیڤد مویتا بەرپرسی ئەو کۆمیتەیەی کە ساڵانە کەمپەکە ڕێک دەخات دەڵێت " کەمپی زانستی کچان لە مالاوی بۆیە دروست کراوە ئێمە کچمان زۆرە. ئێمە لە سەدا 52 ی دانیشتوانمان مێینەن، بەڵام کاتێک کە دەڕوانینە بەشە زانستییەکان و داهێنانەکان دەبینین ژمارەی مێینەکان تیادا زۆر کەمترە."

لە میانەی ئەم ماوەیەدا خوێندکارانی زانستی زانکۆکان ئەزمونەکانی خۆیان لەگەل ئەو کچانە دابەشدەکەن کە لە کەپەکە بەشدار دەبن.

ڕێچل نیاندا خوێندکارێکی ئەندازیارییە لە زانکۆی زانست و تەکنالۆژی مالاوی. ئەو دەڵێت " ئەوەی من دەتوانم بەو خانمانەی بڵێم ئەوەیە کە ئگەر بڕوات بەوە هەبێت دەتوانیت ببیت بە ئەندازیار، ئەگەر بڕوات هەیە دەتوانیت ببیت بە زانا، هەر ئەوە بکە کە بڕوات پێی هەیە گوێ مەدەرە ئەوەی کۆمەڵگە چۆن لێمان دەڕوانێت، بڕۆ ئەو شوێنەی کە دەخوازیت و ببە بەو شتەی کە دەتەوێت."

لەو کەمپەدا خوێندکاران ئەزمونی بەڕێوەبەردنی سەرچاوە ئاوییەکان وەردەگرن و ڕۆبۆت بۆ کۆنترۆڵکردنی ترافیک دروست دەکەن.

گرێس جوما یەکێکە لەو کەسانەی بەشداری کەمپەکەی کردووە دەڵێت " تەنانەت لە کاتێکدا ئێستا دەچمەوە ماڵەوەش، دەزانم چۆ پرۆگرامی ئەپلیکێشنێک بکەم ، کاتێک کێشەیەکی تر دەبینم دەزانم چۆن چارەسەرەکەی بدۆزمەوە چۆن ئەپلیکێشنی زیاتری موبایل دروست بکەن و چۆن یارمەتی خەڵکی زیاتر لە مالاوی بدەم."

پاتریش سپیاگۆل بەشدار بوویەکی ترە و بەمجۆرە باسی لە ئەزمونەکەی خۆی کردووە " ئێمە لەسەر ژینگەزانی شت فێربووین، ئەوان فێریان کردین چۆن بتوانین ئاژەڵەکان بگرین و تاقیکردنەوەیان لەسەر بکەین بۆ نمونە تاقیکردنەوەی خوێنیان بۆ بکەین یان بۆنمونە بزانین چ ڤایرۆسێک کار دەکاتە سەر باڵندەکان."

ڕەخنەگران پرسیار دەخەنە سەر کاریگەری کەمپەکان و دەڵێن ئەو ماوەیەی کە دەدرێت بە گەنجەکان زۆر کەمە و بابەتی زۆر ئاڵۆزیشیان ڕووماڵ دەکرێت. کەمپەکەی ئەمساڵ تەنها نۆ ڕۆژ بوو. بەڵام زانایان دەڵێن کەمپەکە تەنها بۆ هاندانی کچانە.

XS
SM
MD
LG