Accessibility links

تڕەمپ لەسەر نامەکەی کۆمەڵەی 7 بۆ ئێران ڕازی نییە

دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە نکۆلی کرد لەسەر نامەی کۆمەڵەی 7 بۆ ئێران لەمەر پرۆگرامی ناوکی ڕازی بووبێت، ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا پێشتر باسیکردبوو.

تڕەمپ بەڕۆژناوانانی گوت لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەیی کۆمەڵەی 7 لە بیاریتس لە فەرەنسا" من گفتووگۆم لەسەر ئەم بابەتە نەکردووە" گوتیشی ئێمە دەستپێشخەری تایبەتمان دەبێت بەڵام ناشکرێت ڕێگری لەکەس بکەین بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ ئێراندا.

ئەم قسانەی تڕەمپ لەگەڵ قسەکانی سەرۆکی فەرەنسا ناگونجێت ئەوەی پێشتر وتبووی وڵاتانی کۆمەلەی 7 قاڵبوون لەسەر ئەوەی چی بە ئێران بڵێین.

فرانس پریس پێشتر وتبووی ڕێبەرانی کۆمەڵی 7 هاوڕان لەسەر ڕاسپاردنی سەرۆکی فەرەنسا بۆ گفتووگۆ و ئاڕاستەکردنی نامەیەك بۆ ئێران بەمەبەستی خۆلادان لەزیابوونی گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG