Accessibility links

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ئیدلبی سوریا ڕوودەدات

گروپێکی چاودێری کردنی شەڕ و کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئۆپزسیۆن لە سوریا ڕایانگەیاند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی شەممە لە شاری ئیدلبی ژێر دەستی سەرهەڵداوان لە سوریا تەقییەوە، لە کاتێکدا هێرشی ئاسمانی کرایەسەر ناوچەکانی دەوروبەری.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریای بکە لە بەریتانیا ڕایگەیاند ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکیک ئەلقوسور تەقییەوە. ئاژانسی دەنگوباسی ئۆریانتی سەر بە ئۆپزسیۆنیش دەڵیت لە تەقینەوەکەدا کەسێک کوژراوەو چەند کەسێکی تریش بریندار بوون.

پارێزگای ئیدلب کە شاری ئیدلب گەرەترینە تیایدا، دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای سوریاوە و بەشێکی زۆری لە ژێر دەستی سەرهەڵداواندایە.

لە ئێستادا هەوڵێکی نوێ دەدرێت لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچەیە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG