Accessibility links

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی مەعتیقە لە لیبیا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت


ڕۆژی شەممە گەشتەکانی تەنها فڕۆکەخانەی پایتەختی لیبیا بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیران پاش ئەوەی وەک کاربەدەستانی فڕۆکەخانەکە دەڵێن موشەکێک بەر فڕۆکەخانەکە کەوت لە کاتێکدا دوو فڕۆکەی سڤیل لە فڕۆکەخانەکە دەنیشتنەوە.

کاربەدەستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی فڕۆکەخانەی مەعتیقە ڕایانگەیاند " گەشتەکان ڕاگیراون هەتا زانیاری زیاتر دەدرێت."

پاش ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ چەند کاتژمێرێک نزیکەی نیوەڕۆی شەممە دەستکرایەوە بە گەشتەکان.

فڕۆکەخانەی مەعتیقە لە ڕۆژهەڵاتی ترابلس، پێشتر بنکەی ئاسمانی لەشکری بوو کە ساڵی 2014 وە و کاتێک کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ترابلس زیانێکی زۆری بەهۆی شەڕەوە لێکەوت وەکو فڕۆکەخانەی سڤیلی بەکاردێت.

کاربەدەستان دەڵێن ڕۆژی شەممە موشەکێک کەوتە فڕۆکەخانەکەوە لە کاتێکدا دوو گەشت، یەکێکیان لە ئەستەنبوڵەوە ئەوەی تریان لە مەدینەوە دەگەیشتن کە 200 سەرنشینیان تێدابوو لە ناویاندا حاجییەکانی کە لە مەککە دەگەڕانەوە.

مەعتیقە پێشتر کراوە بە ئامانجی شەڕی نێوان حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانی لە ترابلس کە نەتەوە یەکگرتووەکان دانیپێدا ناوە لەگەڵ هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتار لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا.

XS
SM
MD
LG