گروپی سەرەکی سەرهەڵداوان و چالاکوانانی ئۆپزسیۆنی سوریا ڕادەگەیەنن هاوکاتی بۆردومانەکان و هێرشە ئاسمانییەکان، گروپی سەرەکی سەرهەڵداوان لە پارێزگای ئیدلب لە شارۆچکەی سەرەکی ژێر دەستی سەرهەڵداوان دەکشێنەوە لە کاتێکدا هێزەکانی حکومەت ڕۆژی سێشەممە بەرەو ناوچەکە پێشڕەوییان کرد.
بە پێی بەیاننامەیەکی گروپی سەرەکی سەر بە ئەلقاعیدە لە سوریا، گروپەکە خۆی ڕێکدەخاتەوە لە کاتێکدا چەکدارەکانی دەکشێنێتەوە بۆ ناوچەکانی باشوری خان شەیخون. لە بەیاننامەکەدا هاتووە " لەوێوە بەردەوام دەبن لە بەرگری کردن لە ناوچەکە."
ئەم کشانەوەیە شکستێکی بەرچاوە بۆ ئۆپزسیۆن لە دووا مۆڵگەی سەرەکی ئیدلبی باکوری سوریادا. هێزەکانی حکومەتی سوریا لە 30 مانگی چوارەوە هێرشەکانیان لە ئیدلب و باکوری پارێزگای حەما دەستپێکرد، ئەمەش بوو بە هۆی فشاربردن بۆ نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە ماڵەکانی خۆیان هەڵبێن بۆ شوێنێکی پارێزراوتر. بەهۆی ئەو شەڕانەش زیاتر لە 2 هەزار کەس کوژراون لە ناویاندا سەدان خەڵکی سڤیلیش.
چالاکوانانی ئۆپزسیۆن دەڵێن، هێزەکانی حکومەتی سوریا بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕوسیا، توانیان لە نیوەشەودا بچنە ناو بەشێکی شارۆچکەکەوە.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا بنکە لە بەریتانیا دەڵێت گروپی هەیئەت تەحریر ئەلشامی سەربە ئەلقاعیدەو و گروپە یاخیبووەکانی تریش لە خان شێخون و ناوچەو گوندەکانی باشوری شارۆچکەکەش کشاونەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوەی کە بۆ نزیکەی 9 ساڵە چاودێری شەڕی سوریا دەکات، خان شێخون کە نزیکەی 1 ملیۆن کەس تیایدا دەژیا زیاتر لە 700 هەزار لە دانیشتوانی بەهۆی ئەم شەڕانەوە ئاوارەی ناوچەکانی تری وڵاتەکە بوون. و لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا تەنها چەند سەد کەسێک لە ناو شارۆچکەکە مابوونەوە.