Accessibility links

پاش 50 ساڵ دامەزراوەی وزەی ئێکسۆن مۆبیڵ دەریای باکوری بەریتانی بەجێدێڵێت


پاش پەنجا ساڵ لە کارکردنی لە ناوچەی دەریای باکوری بەریتانیدا ،دامەزراوەی زەبەلاحی وزەی ئێکسۆن مۆبیڵ تاوتوێی بەجێهێشتنی ئەو شوێنە دەکات و سەنگ دەخاتە سەر بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی بەردین و پرۆژەی نوێ لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا .

بە گوێرەی سێ سەرچاوەی پیشەسازی ئاگادار لە بابەتەکە، گەورەترین کۆمپانیای جیهانی ئێکسۆنی وزە لەم هەفتانەی دویدا گوتویەتی لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڵسوڕێنەرانی بواری وزە لە دەریای باکوردا کاری کردووە و بۆ ئەوەی هەژماری هەندێک یان سەرجەم قازانجی سامانیان بکەن کە ڕەنگە بگاتە بڕی 2 ملیار دۆلار. بەڵام کۆمپانیای ئێکسۆن ئاماژەدانی لەو بارەیەوە رەتکردوەتەوە.

کشانەوەی کۆمپانیای مەزنی وزەی ئێکسۆن مۆبیڵ لە دەریای باکوری بەریتانی ،ئاماژەی پاشەکشێیەکی گەورەیە لە ئەوروپاوە بۆ بارەگای سەرەکی خۆی لە "ئێرڤینگ" لە تەکساس. ئێکسۆن مۆبیڵ جێپێی هاوشێوەی رکەبەرەکانی واتا کۆمپانیاکانی "شێڤرن و کۆنکۆ فیڵیپس" هەڵدەگرێت کە لەسەرەتای ئەمساڵدا بەشی گەورەی کارەکانیان لە ناوچەی دەریای باکوردا فرۆشت.

XS
SM
MD
LG