گرتنی گوندی حه‌بیت ڕێگای بۆ هه‌ریمه‌کانی باشووری ئیدلب ئاواڵا ده‌کاته‌وه، که دانیشتوانی 3 ملیۆن که‌سن، ئه‌وانه‌ی گه‌لێکیان له به‌شه‌کانی دیکه‌ی وڵات ئاواره‌ی ئه‌و شوێنه بوونه. حه‌بیت هه‌روه‌ها له نزیک شارۆچکه‌ی خان شیخوونه، که له وه‌تا 2012 له ده‌ستی سه‌رهه‌ڵداوان دایه و ڕێگای سه‌ره‌کییه‌که‌ی بۆ دمشق ده‌چێت.
سه‌ربازانی سوریا له هه‌وڵدابوونه ئه‌و ڕێگا سه‌ره‌کییه بپارێزن، که له وه‌تا 2012 داخراوه. ئیدلب شوێنی به هێزی ملیتانه‌کانی سه‌ربه ئه‌لقاعیده و گرووپه‌کانی چه‌کداری دیکه‌ن.
سه‌ربازانی سوریا له مانگی 4ی ئه‌م ساڵه‌وه خه‌ریکی هێرش بۆ سه‌ر ئیدلب و خاکی ده‌رووبه‌رین. ماوه‌ی سێ مانگ هه‌ڵمه‌تی هێرشه‌کانی ئاسمانی و توپ‌باران زیاتر له 2،000 که‌سی له هه‌ر دوو لا کوشتوون و ده‌وری 400،000 که‌سیش ئاواره‌بوونه.
ناوه‌ندی میدیای له‌شکری سوریا گوتی له‌شکری ولات دوای شه‌رێکی توند له گه‌ڵ ملیتانه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده گونده‌که‌ی گرت.
ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا، گیرانی حه‌بیتی وه‌ک "هه‌ره هه‌نگاوی به‌ره‌وپیشچوون" له لایه‌ن هیزه‌کانی حکومه‌ت له 30 مانگی چواره‌وه زانی. ئه‌و ڕێکخراوه گوتی له ئه‌و شه‌ڕه‌دا 18 یاخیبوو و نۆ چه‌کداری لایه‌نگری حکومه‌ت کوژران.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو هێزه‌کانی ئه‌سه‌د له توانایان دا بوو هه‌ره زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌لداوان له به‌شه‌کانی ولات بگرێتته‌وه، که به‌شه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی دمشقیش ده‌گرنه‌وه.