Accessibility links

ئێران بەرهەمهێنانی سێ موشەکی نوێ ئاشکرا دەکات


دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژی سێشەممە سێ موشەکیان ئاشکرا کرد کە بە لێزەر ئاراستەی ئامانجەکان دەکرێن. وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند "خستەنە ڕووی ئەم موشەکانە ئامادەیی ئێران نیشان دەدات بۆ بەرگری کردن لە خۆی بەرامبەر پیلانە بەدکارەکانی ولایەتە کگرتوەکانی ئەمەریکا."

ئەم موشەکە نوێیەی ئاسمان بۆ ئاسمان بە ناوی یاسین و هەروەها ئەوەشی بە ناوی قائیم پێکەوە بە هاوبەشی وەزارەتی بەرگری و پیشەسازی ئەلکترۆنی بەرهەم هێنراون.

ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران ستایشی هەڵدانی موشەکی یاسینی کرد و بە دەستکەوتێکی مەزن بۆ توانا و شکۆی کۆماری ئیسلامی ئێران ناودێری کردن و گوتیشی وێڕای پیلانەکانی "بەدکاری گەورە" ، کە مەبەستی ئەمەریکایە ، وەزارەتی بەرگری ئێران بۆ یەک چڕکە سات دوو دڵینکات لە بەرگری کردن لە کۆماری ئیسلامی فراوان کردنی ئاستی ئاسایشی وڵات.

ئاژانسی فارسی ئێرانی ڕایگەیاند موشەکی یاسین زیرەک ، موشەکێکی وردەو بە لێزەر ئاڕاستە دەکرێت و باڵەکانی دەنوشتێتەوە و دوای گەرمی دەکەوێت و دەتوانرێت لە فڕۆکەوە لە دووری 50 کیلۆمەترەوە ئاڕاستەی ئامانجەکەی بکرێت.

هاوکات موشەکی جۆری باڵەبان بە جی پی ئێس و سێنسەرەوە ئاراستە دەکرێت، ئەمیشیان باڵەکانی دەنوشتێنەوە و دەتوانرێت لەژێر فڕۆکەکە ببەسترێت.

ئاشکراکردنی ئەم جۆرە موشەکانە لەلایەن ئێرانەوە هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزبوون وبارگرژی نێوان ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و تاران ، کە لە ئاکامی کشانەوەی یەکلایانەی ئەمەریکا لە سەودا ئەتۆمیەکەی زلهێزانی جیهان لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران دەستەبەریان کرد.

XS
SM
MD
LG