Accessibility links

هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر لە لیبیا هێرش دەکەنە سەر بنکەی ئاسمانی میسراتە


هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر لە لیبیا دەڵێن هێرشێکی ئاسمانیان سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە کردۆتە سەر بنکەیەکی ئاسمانی شاری میسراتە کە سێهەمین شارە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کۆنترۆڵ کراوە.

لەشکری نیشتمانی لیبیا، کە حەفتەر خۆی دایمەزراندووە، لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندووە " هێزە ئاسمانییەکانمان چەند هێرشێکیان دژ بە بنکەی ئاسمانی میسراتە ئەنجام داوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی و فڕۆکەی تورکی بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکەکانی کردۆتە ئامانج".

کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلحەدەسی سەر بە حەفتەر ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی تورکی بارهەڵگری جۆری ئلوشن " تێکشکێندراوە لەو کاتەی لە بنکەی ئاسمانی میسراتە دەنیشتەوە."

کەناڵەکە چەند وێنەیەکی گوایە هێرشەکەی بڵاو کردۆتەوە بەڵام هیچ لایەنێکی سەربەخۆ نییە ڕاستی و دروستی وێنەکان پشتڕاست بکاتەوە.

هێزەکانی سەر بە حکومەتی ناسراو بە ئەلوفاق ئەلوەتەنی کە نەتەوە یەکگرتووەکان دانیپیادا ناوە هەواڵی هێرشەکەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

هێزەکانی حەفتار لە مانگی 4 دا هێرشەکەیان دەستپێکرد بۆ وەدەرنانی ترابلوس لە ژێر دەستی ئەو حکومەتە.

تورکیا و قەتەر پشتیوانی سەرەکی حکومەتی ئەلوەفاق ئەل وەتەنین لە کاتێکدا میسر، عەرەبستانی سعودیە و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب پشتیوانی لە حەفتەر دەکەن.

XS
SM
MD
LG