Accessibility links

خۆپیشاندان لە ڕوسیا بەردەوامە


ڕۆژی شەممە ئۆپۆزسیۆن داوای خۆپیشاندانی نوێی کرد و داوای هەڵبژاردنێکی ئازادیش دەکات، لەکاتێکدا لەنیوەی مانگی حەوتەوە خۆپیشاندان و داواکارییەکان بەبێ وەڵام لە ڕوسیا بەردەوامە. ئەم ناڕەزاییانە بە گەورەترین ناڕەزایی هەژماردەکرێت هەر لەدوای گەڕانەوەی ڤلادیمێر پوتین بۆ کرملین واتە لە ساڵی 2012ەوە.

ئەنجومەنی هەڵبژاردنی مۆسکۆ لەمانگی نۆی ساڵی ڕابوردۆوە هەستان بە پوچەڵکردنەوەی 57 پاڵێوڕاوی سەربەخۆ لەهەڵبژاردنە خۆجێییەکانی پەرلەماندا، کە ئەو سەروەخوتە ئۆپۆزسیۆن هەموو قورسایی خۆی خستبووە سەر بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەدا.

هاوکات ئەو پاڵێوراوانەشی گەڕابوونەوە بۆ هەڵبژاردنەکە پێکهاتبوون لە هاوپەیمانانی ئۆپۆزسیۆن لە کرملین ئەلێکسی نافانلی و سەرجەم پاڵیۆراوە سەربەخۆکانی هەڵبژاردنە خۆجێییە پەرلەمانییەکە گرفتی شکڵیان بۆ دروستکردبوون یان تومەتبارکرابوون بە کۆمەڵێک پێشێلکاریی کە ئەوان پێیانوایە هەڵبەستراوەو دوورن لەڕاستییەوە.

تا ئێستاکە 1400 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون، دوابەدوای دەستگیرکردنی ئەلێکسی ناڤانلی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشییەکی ئاڵۆز. دەسەڵاتداران وتبویان کە بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی هەستەوەریەوە بووە ، دوابەدوای ئەوە بردویانەتەوە بۆ زیندان، ئۆپۆزسیۆن پێنوایە کە ژەهرخواردکراوە.

دواتر دامەزراوە تەندروستییەکانی ڕوسیاش ڕایانگەیاند کە هیچ مادەیەکی ژەهراویان نەدۆزیوەتەوە لە جەستەی ئەلێکسیدا و ئەویش دەڵێت داوایەک بەزدەکەینەوە بۆ دادگا.

XS
SM
MD
LG