Accessibility links

تالیبان بەڵێن دەدات ئەفغانستان نەبێتە شوێنی پیلانگێران بۆ هێرشی تیرۆرستی


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پاش هێرشەکانی 11 ی سپتەمبەری 2001 وە هێرشی کردە سەر ئەفغانستان بۆ ڕیشەکێشکردنی چەکدارانی ئەلقاعیدە کە لەلایەن تالیبانەوە داڵدە درابوون.

ئێستا زیاتر لە 18 ساڵ پاش ئەو ڕووداوە، بابەتی ئەوەی ئەفغانستان نەبێتە مەیدانی هێرشێکی تر بۆ سەر ئەمەریکا بۆتە بابەتی سەرەکی وتووێژەکانی نێوان ئەمەریکا و تالیبان.

نوێنەری سەرۆک ترامپ لەسەر مێزی دانوستاندن دەڵێت ئەو ئاسودەیە بە بەڵێنەکانی تالیبان بۆ ڕێگەگرتن لە ڕێکخراوە تیرۆرستە جیهانییەکان لە بەکارهێنانی ئەفغانستان وەکو بنکەیەک بۆ پیلان گێڕانی هێرشی جیهانی. تەنانەت قسەی ئەوە هەیە کە لە ئەنجامی وتووێژەکان ڕەنگە تالیبان بەشداری لەگەڵ ئەمەریکادا بکات لە شەڕی دژ بە داعش کە جێ دەستیان لە چیاکانی باکوری ئەفغانستان تا دێت زیاد دەکات.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ وتووێژەکان لەگەڵ تالیبان، زاڵمای خەلیل زاد کە لە ئەفغانستان لە دایک بووە و باڵیۆزی پێشوی ئەمەریکا بوو لە ئەفغانستان دەڵێت " پێویستە جیهان دڵنیابێت لەوەی ئەفغانستان نابێتە هەڕەشە بۆ سەر کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، ئێمە ئاسودەین بە بەڵێنەکانی کەلەلایەن تالیبانەوە لەسەر ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆرسم پێمان دراوە."

بەڵام هەمو کەس بەمە بڕوای نییە، هەندێک لە ئەفغانییەکان نیگەرانی ئەوەن خواستی ترامپ بۆ دەرچوونی هێزی ئەمەریکا لە ئەفغانستان ئەو گومان لەسەر ڕاستگۆی تالیبان دروست دەکات. لە سەرەتای وتووێژەکاندا حەمدوڵا مۆهیب ڕاوێژکاری ئاسایشی سەرۆک ئەفغانستان ئەشڕەف غەنی گوتی پشتبەستن بە تالیبان تا کۆنترۆڵی ملیتانەکانی تر بکات وەکو ئەوە وایە " پشیلە بکەیتە پاسەوانی شیر."

ئەندامی کۆنگرێس مایکڵ واڵتس کە وەکو سەرکردەی هێزی تایبەتی ئەمەریکا چەندین گەشتی بۆ ئەفغانستان کردووە دەڵێت دڵخۆشە کە دەبینێت تالیبان وتووێژ دەکات بەڵام نازانێت چۆن ئەفغانستان ئەفغانستان دەپارێزێت بە بوون بە مەیدانی تیرۆرسم بۆ هێرش کردنە سەر ئەمەریکا.

واڵتسی دیموکرات گوتی " سەرەتا من گومانم لە ڕاستگۆیی تالیبان هەیە، بەڵام تەنانەت بەوەش قائیل بیت چۆن تالیبان ئەو توانایەی هەیە کە بتوانێت ئەو شتانە بکات کە بە 300 هەزار لەشکری ئافغانی، هێزی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان نەهاتە دی."

شەڕی ئەفغانستان بوو بەهۆی گیان لە دەستدانی زیاتر لە 2300 سەربازی ئەمەریکایی و سەدان هەزار ملیاری پارەی باجدەرانی هاووڵاتیانی ئەمەریکا. تا ئێستاش تالیبان نزیکیە نیوەی ئەفغانستان کۆنترۆڵ دەکەن هەرچەندە شارەکان لە ژێر دەستی ئەواندا نین. نزیکەی 14 هەزار سەربازی ئەمەریکا و ناتۆ هێشتا لە ئەفغانستانن.

XS
SM
MD
LG