کاربەدەستانی ڕوبەڕوبوونەوەی کارەسات لە فلپین دەڵێن دوو بوومەلەرزە پارێزگای باتانسی فلیپینی هەژاند و بەلایەنی کەم هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 60 کەسی تریش بریندار بوون.
کاربەدەستان دەڵێن ئەو بوومەلەرزانەی کە هێزەکەی 5.4 و 5.9 بوون سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕوویاندا و تەنها چەند کاتژمێرێک بەینیان هەبوو.
بەرپرسی پۆلیس ئوزی ڤیڵا بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاندووە " ئێمە بینیمان کە خانووەکان دەلەرینەوە و هەندێک لە دیوارەکان ڕووخان و کەوتن بەسەر قوربانییەکاندا."
چەندین بوومەلەرزەی بچووکیش لە پاش ئەو بوومەلەرزانە ڕوویان دا.
پارێزگای باتانس لە چەند دوورگەیەک پێکهاتووە لە تەنگەی لوزۆنی باکوری فلپین.