Accessibility links

بەریتانیا دەستگرتن بەسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکە لەلایەن ئێرانەوە بە کردارێکی دوژمنانە ناودێر دەکات


بەریتانیا کرداری دەستگرتن بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری کە ئاڵای بەریتانیای بەسەرەوە بوو لەلایەن ئێرانەوە لە کەنداو شەرمەزار دەکات و ئەو ڕوونکردنەوەیەی ئێران ڕەت دەکاتەوە کە دەڵێت بەهۆی ئەوەی تێوەگلانی کەشتییەکە بە ڕووداوێکەوە دەستیبەسەردا گرتووە.

سوپای پاسدارانی ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆییان لە سەر ئینتەرنێت بڵاو کردۆتەوە کە نیشان دەدات چەند بەلەمێکی ماتۆری خێرا دەچنە تەنیشتی ستینا ئیمیرۆ و ناوی کەشتییەکە بە ڕوونی دیارە.

هێزێکی دەمامک کراو بە هەلی کۆپتەر دەدەبزنە نێو کەشتییەکە، بە هەمان تاکتیکی کە مارینزەکانی بەریتانیا کەشتییە ئێرانییەکەیان دوو هەفتە لەمەو بەر گرت.

ئەو ڕووداوەی ڕۆژی هەینی لە گرنگترین ڕێگەی ئاوی بازرگانی نەوتی جیهان لە ڕۆژئاوا وەکو کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە پاش سێ مانگ لە پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران.

وەزیری بەرگری بەریتانیا پێنی مۆرداوت ئەو ڕووداوەی بە کردارێکی دڕندانە لە قەڵەم دا. وەزیری دەرەوە جێرمی هەنتیش نیگەرانییەکی قوڵی لەمەڕ ڕووداوەکە دەربڕی و هاوکات بەریتانیا بەرپرسی کاروباری ئێرانی لە لەندەن بانگ کردووە.

گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ژەنەڕاڵ ڕەمەزان شەریف دەڵێت تاران لە تەنگەی هورموز دەستی بەسەر ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرەدا گرت سەرەڕای بەرگری و دەستێوەردانی کەشتییەکی بەریتانی کە دەربازی دەکرد. بەڵام هیچ کەشتییەکی بەریتانی لە ڤیدیۆکەدا دەرنەکەوتووە.

ئاژانسی دەنگوباسی فارسی ئێرانی دەڵێت پاسداران ڕۆژی هەینی دەستیان بەسەر ئەو نەوتهەڵگرەدا گرت پاش ئەوەی دابوی بە بەلەمێکی ماسیگری ئێرانی و ڕووداوەکەی پشتگوێ خستبوو.

XS
SM
MD
LG