ئەمڕۆ شەممە وڵاتی فلیپین داوای لەئێران کرد کە ئەو هاوڵاتییە فلیپینییە ئازاد بکات کە یەکێک بوو لەدەستەی سەرنشینەکانی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرەی کە ئاڵای بەریتانیای بەرزکردبۆوەو سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان بەسەردا گرتووە.
دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن کەشتیگەلی نەوتهەڵگری ستینا ئیمبیرۆ کە خاوەندارێتییەکەی وڵاتی سویدە ڕۆژی هەینی پاش ئەوەی کە لەتەنگەی هورمز خۆی دەکێشێت بە یەختێکی ڕاوەماسیدا دەستیبەسەردا دەگیرێت.
لەژێر سێبەری تاوسەندی ئەو نائارامییەی کە باڵیکێشاوە بەسەر تەنگەی هورمز و ناوچەکەدا کە تەنگەیەکی دەریای سەرەکییە لەجیهاندا بۆ گواسستنەوەی نەوت، بەڵام سێ بەشی نەوتی جیهان لە تەنگەی هورمزەوە لەرێی دەریاوە دەگوازرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی فلیپین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە هاوڵاتییەکی فلیپینی لەناو دەستەی سەرنشینانی ئەو کەشتییەدایە هاوکات 18 هاوڵاتی هیندستان و سێ روسی و یەک کەسی لاتیڤیاش لەناو کەشتیەکەدا بوون. هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژەش بەوە دراوە لەڕێی باڵیۆزەکەیانەوە لە ئێران فرید سانتۆس پەیوەندی دەکرێت بە دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە وەک هەوڵێک بۆ جەختکردنەوە لەسەر سەلامەتی دەریاوانە فلیپینییەکە و ئازادکردنی بەمزوانە.
ئاژانسی دەنگوباسی تەسنیمی نزیک لە پاسداران رۆژی هەینی رایانگەیاند کە ئۆفیسی پەیوەندیـیە گشتیـیەکانی سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا گوتویانە کە کەشتیەکی بەریتانی stena imperoلەو دەمەی بە تەنگەی هورمز تێپەڕبووە، پابەندی یاسا و ڕێساکانی هاتوچۆی دەریایی لە ئاوی نێودەوڵەتی نەبووە، لەبەرئەوە لەسەر فەرمانی دەسەڵاتدارێتی بەندەر و ناوچە دەریایـیەکان لە پارێزگای هورمزگان، کەشتیـیەکە لە لایەن یەکەیەکی هێزی دەریایی ناوچەی یەکی ئێرانەوە دەستیبەسەرداگیرا و بەرەو کەنارەکانی ئێران براوە بە مەبەستی پشکنینی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەری.