Accessibility links

سەرۆک وەزیری پێشوی عێراق حەیدەر ئەلعەبادی هەوڵی هاتنەوەی دەدات


سەرۆک وەزیری پێشوی عێراق حەیدەر ئەلعەبادی دەڕوانێتە هەلومەرجەکانی تێرمە پڕکێشەکەی، لە کاتێکدا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێسدا هۆشداری دەدات سەرنەکەوتن لە بەرەنگاربوونەوەی تایفەگەرایی و گەندەڵی مەترسییەکە بۆ پارچە پارچە بوونی وڵاتەکەی.

لە کاتێکدا حکومەتەکەی عادل عەبدول مەهدی ڕووبەڕووی هەروادێ و ڕەخنەی زیاتر دەبێتەوە لەسەر خراپی خزمەتگوزارییەکان، چەندین سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن عەبادی لە ناو باڵەکاندا کار دەکات بۆ مسۆگەرکردنی بەدەستهێنانی تێرمی دووهەمی.

لە میانەی وتووێژەکەیدا کە لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی سەوزی بەغدا لەگەڵیدا ئەنجام دراوە سەبارەت بە خواستەکانی گوتی " ئێمە خواستی باشمان هەیە."

سەرچاوەیەکی حکومی دەڵێت عەبادی تەمەن 67 ساڵان کە لە ساڵی 2014 دەستبەکار بوو لەکاتێکدا کە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەشێکی زۆری وڵاتەکەی کۆنترۆڵ کردبوو، داواکاری خۆی داوە بەو لایەنە سیاسیانەی کە ڕەنگە هاوکاری بکەن بۆ سەرکەوتنی لە پەرلەمانی عێڕاقدا.

سەرچاوەکە دەڵێت " ڕەنگە ئەو شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی هاوین بقۆزێتەوە ئەگەر ڕووبدەن."

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای هاوین و کەمی کارەبا زۆربەی جار لە عێراق خۆپیشاندان و نائارامی دروست دەبێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لە دامەزراوەی ئاینی عێراق دەڵێت عەبادی تەنانەت پەیوەندی کەسایەتییە بەهێزە شیعەکانیشەوە کردووە ئەوانەی کە دەتوانن پیشەی سیاسی دروست بکەن و لەناویشی بەرن.

دەنگۆی گەڕانەوەی عەبادی ئەوەندە زۆر بووە کە وای کردووە چەندین جار عادل عەبدول مەهدی نکوڵی لە خۆئامادەکردن بۆ دەستلەکار کێشانەوە بکات.

عەبادی چاودێری هەردوو شەڕی دژ بە گروپی توندڕەوی داعش و وەڵامی توندی بەغدا بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردەکان کرد، بەڵام لایەنەکەی لە هەڵبژاردنی نیشتیمانی ساڵی ڕابوردوودا سەرنەکەوت.

XS
SM
MD
LG