Accessibility links

هەوڵی وڵاتانی ئەوروپایی بۆ خۆلادان لە سەپاندنەوەی گەمارۆکانی سەر تاران سەختر دەبێت


ئاژانسی هەواڵەکانی ئەسۆسییەت دەڵێت ؛دپلۆماتکاران و شیکاران دەڵێن هەوڵەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ دەستەبەرکردنی رێگەیەک بۆ کارداران بۆ خۆلادانیان لە گەمارۆ دووبارە سەپێندراوەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا سەر ئێران ، پێناچیت سەرکەوتوو بێت و ئەوەی کارەکەی زیاتر سەختکردوە ئەوەیە کە تاران ئاستی ئەو بڕی ئەمبارکراوی ئەو یۆرانیۆمەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆی دایریکردوە ، ئێران پابەندی نابێت.

ئەو میکانیزمە داراییەی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپایی داڕیژرا کە بەشداریان لە مۆرکردنی سەودا ئەتۆمیەکەدا کردبوو ، ئەوەی کە سەرۆکی پێشوی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا براک ئۆباما پشتیوانی لێکردبوو، تێدا تاران رازیبوو پرۆگرامی ئەتۆمی خۆی سنووردار بکات لەبەرامبەر خاوکردنەوەی گەمارۆ سەپێندراوەکانی سەری ، ئەو دپلۆماتکارانە دەڵێن ئەوە بە تەواوی قەرەبووی ئێران ناکاتەوە ، تەنانەت ئەگەر جێی ئەو زیانە بازرگانی و هەناردەکردنەی نەوتی ئێرانیش بگرێتەوە.

ئەوەی جێی ئاماژەی ساڵی پار سەۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ یەکلایانە لە سەودا ئەتۆمیەکە کشایەوە وەک گوتی بەهۆی نیگەرانی لەوەی کە ئێران هیچ هەنگاوێکی نەنابوو بۆ سنووردارکردنی رەفتارە فروانخوازەکانی لە هەرێمەکەدا و گوتیشی تاران سوور بووە لەسەر دەرئەنجام بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.

XS
SM
MD
LG