Accessibility links

موسادی ئیسرائیل: ئێران دەستی هەیە لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی کەنداو


سەرۆکی ئاژانسی موسادی ئیسرائیلی دەڵێت ئێران دەستی هەبووە لە زنجیرەیەک هێرشی ئەم دواییانە لە سەرانسەری کەنداوی فارس.

لە میانەی گوتەکانیدا لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی لە ئیسرائیل، ڕۆژی دووشەممە یۆسی کۆهن ڕایگەیاند " من دەتوانم بە دڵنیاییەوە پێتان بڵێم لە باشترین سەرچاوەی زانیاری ئیسرائیلی و ڕۆژئاواوە، ئێران لە پشتی ئەو هێرشانەیە."

کۆهن مەبەستی هێرشەکانی ئەم دواییانە بوو بۆ سەر تانکەرە نەوتەکانی کەنداو، کێڵگە نەوتیەکان لە عەرەبستانی سعودیە و بەغدا. ئەو گوتی هێرشەکان ئەو گوتیشی هێرشەکان " لەلایەن ڕێبەرایەتی ئێرانەوە پەسەند کراون و هەندێکیان لەلایەن سوپای پاسداران و بەکرێگیراوەکانیان ئەنجام دراون."

ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی خێرا زیادیان کرد لەو کاتەوەی ئەمەریکا لە ساڵی ڕابوردوو لە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران کشایەوە و دەستی کردەوە بە سپاندنی سزاکان بەسەر ئەو وڵاتەدا. ئیسرائیل لەمێژە ئێران بە گەورەترین هەڕەشەی سەر وڵاتەکە دەزانێت.

XS
SM
MD
LG