Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئەو ڕێگەی نەدا ئەردۆغان کوردەکان لەناوببات


سەرۆک ترامپ پاش کۆتایی هاتن بە کۆبونەوەی گروپی 20 لە ئۆساکای ژاپۆن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە بابەتی وتووێژەکانی لەگەڵ ڕێبەرانی جیهاندا کرد.

کەناڵی CBS ڕادەگەیەنێت کاتێک پرسیار لە سەرۆک ترامپ کرا لەسەر کۆبونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ترامپ نەیگوتووە تورکیا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە بۆ کڕینی سیستمی S-400 لە ڕوسیا.

ترامپ تورکیای بە " دۆسێیەکی باڵکێش" لەقەڵەمدا و گوتی ئەردۆغان کێشەی لەگەڵ کورددا هەیەو هەموان ئەمە دەزانن، جارێک ئەردۆغان ویستی " کوردەکان لەناو ببات" کە هاوپەیمانی سەرەکیمانن لە شەڕی دژ بە داعشدا. سەرۆک ترامپ گوتی ئەو کاتە تەلەفۆنی بۆ ئەردۆغان کردووەو پێی گوتووە کە ئەو کارە نەکات و ئەو " ئەو کارەی نەکردووە".

XS
SM
MD
LG