Accessibility links

هێرشکردنە سەر ئێران و بەرەنجامەکانی


دوابەدوای پەرەسەندنەکانی ڕۆژی پێنجشەممە و خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە کەنداوی فارسدا پرسیارەکان لەسەر ئەگەر و نەگەری ڕوودانی شەڕ هەروادێ و زیاتر دەبن.

ئێران نکوڵی ناکات لەوەی ئەو هێرشەی کردووە و بە شانازیشەوە باسی دەکات، بەڵام وەک چاودێر دەڵێن مەرج نییە ئەم ڕەوشە بڕوات بەرەو شەڕ.

ئەمەش یەکەم جار نییە کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی ئەو جۆرە وروژاندنانە بدات لە کەنداوی فارسدا. پێشتر مینی دەریایی بە ژمارەیەک کەشتی نەوت هەڵگردا تەقیونەتەوە و ئەمریکا دەڵێت ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەدان کە ئێران لە پشت ئەو هێرشانەوەیە.

موحسن عەوەز، شیکەرەوەی سیاسی بنکە لە میسر؛
*نە جیهان و نە ناوچەی کەنداویش بەرگەی ئاوەها شەڕێک ناگرن و هەڵایسانی ئاوەها شەڕێک یانی کردنەوەی دەروازەکانی دۆزەخ بە ڕووی هەموواندا.

سۆران پاڵانی، سیاسەتمەداری سەربەخۆ؛

*پێویستە ئەمریکا هیچ دوو دڵییەک نیشان نەدات لە هەنگاوەکانی درێژەپێدانی سیاسەتەکانیدا بەرامبەر ئێران.

عەلی کەریمی، نوسەر و لێکۆڵەر؛

*ئەمریکا لەبەردەم هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدایە و سەرۆک ترامپ دەچێتەوە هەڵبژاردن، هەر بۆیە پێویست دەکات سەرۆکی ئەمریکا هەنگاوێک بنێت لە بەرامبەر ئێران.

جۆن کەنەدی، سیناتۆری کۆماریی لە کۆنگرێسی ئەمریکا؛

*ئایەتوڵاکان دەستیان کردووە بە هێرش و پەلامار بە مەبەستی وروژاندن و ئەوەش ڕوون و ئاشکرایە کە تاران هیچ یارمەتییەک لە ئەوروپاوە بەدەست ناهێنێت.

لەناو ئەمریکادا ڕایەک هەیە و لەوەتای ئەم قەیرانەی ئێران دەستیپێکردووە بە بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ دەڵێت پێویست ناکات هەمان هەڵەی ئەزموونی ساڵی 2003 ی عێراق دووبارە بکرێتەوە، هاوکات رایەکی تریش هەیە دەڵێت سەرۆک ترامپ بۆ لادانی سەرنجەکان لەسەر خۆی بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانیەوە لەوانەیە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراو بەرامبەر ئێران بگرێتەبەر.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکانی لەگەڵ موحسن عەوەز، شیکەرەوەی سیاسی بنکە لە میسر، سۆران پاڵانی، سیاسەتمەداری سەربەخۆ، عەلی کەریمی، نوسەر و لێکۆڵەر، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:34 0:00

XS
SM
MD
LG