Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: چاوەڕوان دەکرێت تا ساڵی 2050 ژمارەی دانیشتویانی جیهان بگاتە 9.7 ملیار


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت تەمەنی دانیشتوانی جیهانی بە شێوازێکی لەسەخۆ پیرتر دەبن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕان دەکرێت هەتا ساڵی 2050 لە 7 ملیارو 7 سەد ملیۆنی ئێستاوە زیاد بکات بۆ 9 ملیار و 7 سەد ملیۆن.

ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕۆژی دووشەممە بڵاو کرایەوە ئاماژە بەوەش دەکات ژمارەی دانیشتوانی جیهان هەتا کۆتایی ئەم سەدەیە ڕەنگە بگاتە نزیکەی 11 ملیار.

بەڕێوەبەری بەشی دانیشتوانی وەزارەتی ئابوری و کاروباری کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جۆن ویلمۆت لەم بارەیەوە هۆشداری دا چونکە ساڵی 2100 هێشتا چەندین دەیەی تری ماوەو و ڕەنگە ئەو ئاستە زووتریش بێت.

ڕاپۆرتی پێشبینی نوێی ڕێژەی دانیشتوانی جیهان ئاماژە بەوەش دەکات 9 وڵات بەرپرسیارن لە زیاتر لە نیوەی زیادبوونی دانیشتوانی جیهان لە ئێستاوە هەتا ساڵی 2050 ڕیزبەنەکەش بەم شێوەیەیە: هندستان، نایجیریا، پاکستان، کۆنگۆ، ئیتیۆپیا، تانزانیا، ئیندۆنسیا، میسر و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت لە وڵاتانی بایابانی ئافریکا ڕێژەی دانیشتوان هەتا ساڵی 2050 دەبێتە دووهێند.

جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەگرتووەکان بۆ ئابوری و کاروباری کۆمەڵایەتی لو ژینمین لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت " بە پەلەترین زیادبوونەکانی دانیشتوان زیاتر لە وڵاتە هەژارەکاندان، لە کاتێکدا زیادبوونی ڕێژەی دانیشتوانەکەیان ئاستەنگی زیاتر بۆ هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری، بەرەوپێشبردنی یەکسانی جێندەر و باشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی دەهێنێتە گۆڕیێ. "

ڕاپۆرتەکە ئەوەش پشتڕاست دەکاتەوە کە دانیشتوانی جیهان تەمەنیان زیاتر دەبێت و ئاستی لە دایک بوونی منداڵ کەمتر دەبێتەوە.

ڕێژەی لە دایک بوونی منداڵ لە جیهاندا کەم بۆتەوە. لە ساڵی 1999 بە 10 ژن 32 منداڵ لە دایک دەبوون بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 2019 کەمبۆتەوە بۆ 25 منداڵ و ڕاپۆرتەکە دەڵێت چاوەڕوان دەکرێت هەتا ساڵی 2050 بگاتە 22 منداڵ.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە پێویستە ڕێژەی لە دایک بوون بۆ 10 ژن 21 منداڵ بێت تا گۆڕانکاری لە دانیشتواندا مسۆگەر بکرێت و ئاستی دانیشتوانیش کەم نەبێتەوە.

لە ساڵی 2019 ، ڕێژەی لە دایکبوون لە وڵاتانی بیابانی ئافریکا لە بەرزترین ئاستدا بوو و لە 10 ژندا 46 منداڵ لەدایک ببون.

بەڵام لە ساڵی 2010 وە لە 27 وڵات یان ناوچەی جیهاندا ڕێژەی لە دایکبوون کەمبۆتەوە.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت بەهۆی توندوتژییەکان ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئاوارە بوون و بەمەش هەندێک وڵات ڕێژەی دانیشتوانی بەشێوەکی بەرچاوە دابەزیوە چونکە خەڵکێکی زۆر کۆچ دەکەن و ژمارەیکە لە وڵاتانی جیهانیش ڕێژەکەیان بە ئاستێکی زۆر زیادی کردووە چونکە پەنابەرێکی زۆر ڕوویان تێدەکەن.





XS
SM
MD
LG