Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: هەرێمی کوردستان لە ناو قەیرانی ئێران و ئەمریکادا


لەگەڵ ئاڵۆزبوونەکانی ڕەوشی ئاسایشی لە کەنداوی فارسدا بەهۆی کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە وڵاتان و هەرێمەکانی ئەو ناوچەیەش نیگەرانییان لەلا دروست بووە.

لە تەواوی ئەم ڕەوشەدا ئەگەری شەڕ بژارەیەکی کراوەیە هەرچەندە گەورە کاربەدەستانی هەردوو وڵات ئاماژە بەوە دەکەن کە شەڕیان ناوێت، بەڵام ئەوەی لەناو دەریا و لەسەر زەویش دەگوزەرێت شتێکی تر دەڵێت.

سزاکانی ئەمریکا سەپاندونیەتە سەر ئێران کاریگەریی تەواویان هەیە بەسەر باری ئابوری ئەو وڵاتەوە، وەک کاربەدەستانی ئەمریکاییش دەڵێن، سزای زیاتریش بەڕێوەیە. دواترینیشیان سزا سەپاندنە بەسەر پیشەسازی پیترۆکیمیایی ئێراندا.

واشنتۆن بڕیاریشی داوە هەر وڵاتێک لە ناوچەکەدا و لە جیهانیشدا و هەروەها کۆمپانیاکانیش هەر بازرگانییەک لەگەڵ ئێراندا بکەن ئەوا ڕووبەڕووی سزای قورسی ئەمریکا دەبنەوە.

میوانی بەرنامە:

کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی نێوەندی توێژینەوەی ئەمریکی کوردی.

لە بەرامبەریشدا تاران هەڕەشەی لێدانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکات لە ناوچەکەدا، هەر بۆیە هاوکاتی ئەم ڕەوشە ئاڵۆزە، ئەمریکا بڕیاری دا تا بەشێک لە کارمەندەکانی باڵیۆزخانەی خۆی لە عێراق بکشێنێتەوە. ئەم بڕیارەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کارمەندانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەشی گرتۆتەوە لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق.

دانیشتوانی هەرێم نیگەرانییان هەیە لە ئەگەری هەڵایسانی شەڕ بەهۆی وەک دەگوترێت کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو شەڕە لەسەر ناوچەکە، هەرچەندە بە گشتیش ڕایەک هەیە دەڵێت لەوانەشە شەڕ ڕوونەدات و ئەو پەرەسەندنانەی دەبینرێن تەنها مانۆڕێکن بۆ فشار خستنە سەر یەکتر.

دەگوترێت هەولێر بڕیاری خۆی دەبەستێتەوە بە بەغداوە لەم دۆسێیەدا، واتە بەغدا چ جۆرە سیاسەتێکی هەبوو ئەوا حکومەتی هەرێمیش پەیڕەوی هەمان سیاسەت دەکات.

ئایا ئەگەری شەڕی ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا چ کاریگەرییەکی دەبێت بەسەر هەرێمی کوردستانی عێراقەوە؟

ئایا هەرێمی کوردستان پلانێکی ئابوری سەربەخۆی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێک؟

ئایا هەرێمی کوردستانی عێراق دەتوانێت هاوسەنگی خۆی بپارێزێت لە ئاوەها قەیرانێکدا؟

کارۆخ خۆشناو، سەرۆکی نێوەندی توێژینەوەی ئەمریکی کوردی، لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:02 0:00

XS
SM
MD
LG