Accessibility links

مانگرتنی گشتی لە خەرتووم


لە یەکەم ڕۆژی مانگرتنی گشتی بۆ داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئەنجومەنی فەرمانڕەوایی لەشکری، لە سەرانسەری پایتەختی سودان دووکان و بازارەکان داخراون و شەقامەکان چۆڵن.

ڕێکخراوی پیشەگەری سودانی ناسراو بە SPA داوای لە خەڵکی کردووە ڕۆژی یەکشەممە لە ماڵەکانی خۆیان دەرنەچن بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە سەرکوتکردنە کوشندەکەی هەفتەی ڕابوردووی لەشکری، کاتێک هێزەکانی ئاسایش بە شێوەیەکی توندوتیژانە بڵاوەیان بە خۆپیشاندانی گروپەکەیان کرد لە بەردەم بنکەی لەشکری لە خەرتووم.

PSA پێشڕەوی ئەو خۆپیشاندانانەی بۆ چەندین مانگ کرد کە بوو بەهۆی ئەوەی لەشکر سەرۆکی لە مێژینە عومەر ئەلبەشیر لە مانگی چواردا لە دەسەڵات لاببات، و داوای کرد خەڵکی بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکانیان هەتا ئەو کاتەی حکومەت بە تەواوەتی دەبێتە حکومەتێکی سیڤیل.

گروپەکە چەندین وێنەی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت لە فڕۆکەخانەی خەرتووم کە چۆڵە گیراوە. دەڵێت کارمەندانی فڕۆکەخانە و فڕۆکەوانەکانیش بەشداریان لە مانگرتنی سڤیلی کردووە.



XS
SM
MD
LG