Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئایەتوڵا خامەنەئی و جەژن و چەک


ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتاری ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیدا قەناسێکی بەدەستەوەیە و بەگژ سیاسەتی ئەمریکادا دەچێتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی، ڕۆژی چوارشەمە هێرشێکی توندی زارەکی کردە سەر پلانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی لە مێژینەی نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان کە بە "سەودای سەدە" ناسراوە.

ئایەتوڵا خامەنەئی ئەو پلانە ئاشتیانەیەی ئەمریکا بە خیانەتێکی گەورە لە جیهانی ئیسلامی ناودێر دەکات و هەروەها ئاگاهیشی دا بە ڕکابەرەکانی ئێران لە کەنداوی فارسدا تا پشتیوانی لەو پلانەی ئەمریکا نەکەن.

واشنتۆن لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ خستنە ڕووی لایەنی سیاسی و ئابوریانەی ئەو پلانەی لەو کۆنفرانسە تایبەتەی بڕیارە ڕۆژانی 25 و 26 ی ئەم مانگە لە شانشینی بەحرەین بەڕێوەببرێت.

هاوپەیمانەکانی ئەمریکا وەک عەرەبستانی سعودیە و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب بەشداری لەو کۆنفرانسە چاوەڕوانکراوەدا دەکەن بەڵام فەلەستینیەکان لەگەڵ ئەوەشدا کە بەشداریکردنیان ڕەت کردۆتەوە، داواش لە وڵاتانی عەرەبی دەکەن تا بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا نەکەن.

میوانی بەرنامە:

ئەحمەد ئەسکەندەری، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی

ئەو وتارەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە وڵاتەکەی لە ژێر فشارێکی قورسی ئابوریدایە و ئەمریکا سەپاندونیەتە سەر ئێران.

واشنتۆن داوا دەکات ئێران ڕەفتارەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگۆڕێت و چیی دی وەک سەرچاوەیەک بۆ ناسەقامگیری ناوچەکە نەمێنێتەوە و وەک وڵاتێکی ئاسایی ڕەفتار بکات.

هەرچۆنێک بێت هێشتا هیچ ئاماژەیەک دیارنییە بەوەی ئێران ڕەفتارە شەڕانگێزییەکانی خۆی دەگۆڕێت و دەستبەرداری پشتیوان کردنی تێرۆریزم و بەرنامەی موشەکی باڵستیکی دەبێت.

کاریگەری ئەو سزایانەی سەر ئێران بە تەواوەتی لەسەر ئابوری ئەو وڵاتە دەرکەوتوون.

ئایا دەرکەوتنی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامەکەی جەژنیدا بە چەکەوە، وەڵامە بۆ داوای دانوستاندن لەلایەن ئەمریکاوە؟

ئایا ئێران دەتوانێت درێژە بە سیاسەتە شەڕانگێزییەکانی خۆی بدات؟

ئایا ئێران بەم ڕەوشەی ئێستایەوە دەتوانێت دۆسێی فەلەستینییەکان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت؟

ئەحمەد ئەسکەندەری، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:31:29 0:00

XS
SM
MD
LG