Accessibility links

جۆن بۆڵتن: تاقیکردنەوەی موشەکی ئەم دواییانەی کۆریای باکور سەرپێچی کردنە لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جان بۆڵتن ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند زنجیرە تاقیکردنەوەکانی موشەکی مەودا کورتی کۆریای باکور لە سەرەتای ئەم مانگە سەرپێچی کردنە لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێویستە سزاکان لە بمێنن لەسەری.

بۆڵتن گوتی هەڵوێستی واشنتن لەسەر چەکداماڵینی کۆریای باکور وەکو خۆیەتی و ئەو شێوازەی هەوڵەکان کە چەند جارێک سەرنەکەوتووە بۆ چەکداماڵینی کۆریای باکور دەبێت ڕاگیرێت. هەرچەندە گوتیشی ئەمەریکا دەخوازێت لە هەر کاتێکدا وتووێژەکان لەگەڵ کۆریای باکور دەستپێبکاتەوە.

بۆڵتن ئەم قسانەی لە تۆکیۆ کرد بەر لەوەی سەرۆک ترامپ بە گەشتێکی چوار ڕۆژی بگاتە ژاپۆن.

کۆریای باکور لە 4 و 9 ی مانگی پێنجدا موشەکی بالستیکی کورت مەودای تاقیکردەوە، ئەمەش یەکەم جار بوو لەوەتای کۆتای ساڵی 2017 وە. ئەم تاقیکردنەوانە بە ڕێگایەک بۆ فشارخستنە سەر واشنتن لێکدەدرێنەوە تا لەبەردانواندن بکات بەبێ تێکدانی وتووێژەکان.

بۆڵتن گوتی " بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگە لە کۆریای باکور دەگرێت هەر جۆر موشەکێکی بالستیکی هەڵبدات، هیچ گومانێک نییە لەوەی ئەمە سەرپێچی کردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە."

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ژاپۆن سەرۆک ترامپ و شێنزۆ ئابێ وتووێژ لەسەر ئەوە دەکەن کە دڵنیابنەوە لەوەی ڕێز لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بگیرێت. بۆڵتن گوتیشی چاوەڕوان دەکرێت هەردوو ڕێبەەر باس لە بابەتی ئێرانیش بکەن.

XS
SM
MD
LG