Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەگاتە تۆکیۆ


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ژاپۆنی وەڕس کرد لەسەر نایەکسانی لە بازرگانی نێوان ئەمەریکا و ژاپۆندا لە کاتێکدا بە سەردانێک ڕۆژی شەممە گەیشتە ئەو وڵاتە.

ماوەیەکی کورت پاش گەیشتنی لە میانەی قسەکانیدا لە لەگەڵ دەیان ڕێبەری کارداریی ئەمەریکا و ژاپۆنی لە ماڵی باڵیۆزی ئەمەریکا لە تۆکیۆ، ترامپ گوتی ئەمەریکا و ژاپۆن بە سەختی کار دەکەن لەسەر ڕێککەوتنێکی بازرگانی دوولایەنەی نوێ کە گوتی لەبەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە.

ترامپ گوتیشی " من دەڵێم ژاپۆن بۆ چەندها ساڵە دەرفەتێکی باشی هەبووە و بەرژەوەندی زۆری یەبووە." و بە شێوازێکی گاڵتەکردنەوە گوتی " بەس ئەمەش قەیناکا، ڕەنگە بۆیە منتان زۆر خۆش بوێت."

ئەم لێدوانەشی ڕەنگدانەوەی بەربەرەکانی بوو لە کاتێکدا گەشتەکە بۆ نیشاندانی پەیوەندییەکی قوڵە لە نێوان ئەمەریکا و ژاپۆن و دۆستایەتی نزیکی نێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆک وەزیری ژاپۆن ژینزۆ ئابێ هاوکاتی ئەوەی کە کێشەکان لە ئاستێکی بەرزدان.

لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت گەشتەکە بە شێوەیەکی گشتی پڕ بێت لە ڕێوڕەسم بەڵام مەترسی تێکچوونیشی هەیە. ترامپ هەڕەشە لە ژاپۆن دەکات بۆ شیانی تێکدانی باجی گومرگی ئەمەریکا لەسەر ماشێن و کەرەستەی ماشێنی بیانی، و پێشنیازی ئەوەش کراوە ئەو گومرگەکان دەچەسپێنێت ئەگەر نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا ڕۆبەرت لایتهێزەر نەتوانێت کاردارییەکانی ژاپۆن و یەکێتی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.

ترامپ پێشبینی ئەوەی کردووە ڕەنگە بتوانێت لە میانەی ئەم گەشتەیدا ڕێککەوتنی بازرگانی ئەمەریکا و ژاپۆن مۆر بکات. بەڵام هێشتا هەردوولا تاوتوێی ئەوە دەکەن لە تا چ ئاستێک مشتومڕ دەکەن.

XS
SM
MD
LG