Accessibility links

دکتۆر حازم ئەلشەممەری: هێزەکانی دەرەوەی حەشدی شەعبی مایەی مەترسی زیاترن لەم ئاڵۆزیانەی نێوان ئێران و ئەمریکادا


لەوەتای ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە کەنداوی فارسدا دەستی پێکردووە، ڕێبەرانی سیاسی عێراق جەخت دەکەنەوە لەوەی نە شەڕیان دەوێت و نە دەشخوازن وڵاتەکەیان ببێتە بەشێک لەو ئاڵۆزیانەی ناوچەکە و تەواوی هەوڵەکانیشیان تەرخانکردووە بۆ پاراستنی بێلایەنی خۆیان لەم ئاڵۆزی و قەیرانەدا.

دکتۆر حازم ئەلشەممەری، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی بەغدا دەڵێت ئەوەی بەغدا بیەوێت دووربێت لەم ململانێ بەردەوامەی نێوان تاران و واشنتۆن بە هەموو ڕەهەندەکانیەوە، شتێکی زۆر قورسە چونکە لەناوخۆی عێراقدا تایبەتمەندێتییەکی سیاسی هەیە و بریتیە لەوەی لەم وڵاتەدا ژمارەیەک نێوەندی سیاسی هەن.

دکتۆر حازم ئەلشەممەری دەڵێت "جێی مەخابنە زۆریی ئەو نێوەندانەی بڕیاری سیاسی لە عێراقدا دەبنە مایەی تێکدانی ئەو هاوسەنگییەی ڕێبەرانی عێراق باسی دەکەن و ئەو هاوسەنگییەش دوور دەخەنەوە بە ئاڕاستەی دروستکردنی ژینگەیەکی پڕ لە دڕدۆنگی نەک هەر بۆ هەبوونی هاوسەنگی لە ئاوەها قەیرانێکدا بەڵکو بۆسەر ئایندەی عێراقیش."

کەشتی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن
کەشتی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن

ئەم پسپۆڕە سیاسییەی زانکۆی بەغدا نکوڵی ناکات لەوەی ئەگەری شەڕ زیان لە وڵاتەکەی دەدات بەڵام دەشڵێت بە دوور نازانرێت کاریگەرییە نەرێنیەکانی شەڕی ئابوری، زۆر زیاتر بێت وەک لە شەڕێکی ڕاستەقینەی لەشکریانە.

دکتۆر حازم ئەلشەممەری دەڵێت لە ئێستادا زۆر ڕێگەی تر هەن کە خێراتر ئامانجەکان دەپێکن و بە تایبەتیش ئامانجە سیاسییەکان و دەشڵێت ئا لەم سەروەختەدا شەڕە ئابوریەکان کاریگەری زۆر زیاتریان هەیە وەک لە شەڕە لەشکرییەکان.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر حازم ئەلشەممەری، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:50 0:00

XS
SM
MD
LG