Accessibility links

هێزەکانی سەرهەڵداوی یەمەن لە سێ بەندەری وڵات پاشەکشەیان کردووە


کاربەدەستی نێوبژی حکومەت ئاگایی دا کە ئەوە دەستپێکی بە جێگەیاندنی پەیمانی ستوکهۆڵمە.

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتێرز حکومەتی یەمەن لە یو ئێن دەخوازێت کاتێک بۆ هەنگاوەکانی دوایی سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئاشتی دیاری بکات دوای ئەوەی هێزەکانی حوسی دەستیان بە پاشەکشە لە بەندەرەکانی سەرەکی وڵات کرد.

بە پێێ ڕێکەوتنێکی پارەکە لە سوێد، جوولانەوەی حوسییەکان کە ئێران پشتیوانیانە شەمە لە سێ بەندەری دەریای سوور دەستیان بە پاشەکشە کرد.

پاسەوانانەکانی خۆجێی کەنار بە گوێرەی یو ئێن کە بە سەر کردارەکان ڕادەگات، پاسەوانەکانی خۆجێێ ئەرکی ئاسایشی سێ بەندەری سەلیف، رەئس عیسا و حودەیدەیان وەئەستۆ گرتووە.

هەندێک کاربەدەستی حکومەتی یەمەن کە عەڕەبستان پشتیوانێتی ئەو پاشەکشەیان بە هێند وەرنەگرت، بەلام کاربەدەستی نێوبژی حکومەت ئاگایی دا کە ئەوە دەستپێکی بە جێگەیاندنی پەیمانی ستوکهۆڵمە.

ئەو شەڕە دەیان هەزار کەسی کوشتوە و میلیونها کەسی تووشی برسیەتی کردووە.

لە دەمێکدا ئەو هەنگاوەی هانی خاوەن هێزانی بیانی دا کە سەر لە نوێ ڕێگای یارمەتییەکانی مرۆڤایەتی ئاواڵا بکەنەوە، بەڵام دانیشتوانی حودەیدە گوتیان ئەوان ئامادەی گەڕانەوە نین.

عەبدولڕەحمان تەمەن ٤٣ ساڵی کە ناچار کرا حودەیدە جێ بهێڵێت و ئێستا لە عەدەنە دەلێت: "ئێمە بە هۆی شەڕ ئاوارە بووین و تا شەڕ تەواو نابێت نامەوێت بگەڕێمەوە. دەترسم بکوژرێم."

عەڕەبستانی سعودی و میرنشینەکانی عەڕەبی، ڕێبەرانی هێزی هاوپەیمان کە پشتیوانی حکومەتی یەمەنن، تا ئێستا لێدوانیان سەبارەت بە پاشەکشەی هێزەکانی حوسی لە بەندەرەکان نەکردووە.

سەرچاوەکان ئەوەیان وەک ئاماژەیەک زانی کە نێردراوی یو ئێن مارتین گریفێتس توانیویەتی لایەنەکانی شەڕ پەسندی پلانێک بکەن، چونکە هیزی هاوپەیمان هەوڵێکی پێشووی حوسییەکانی بە خێرا وەلانا کە یەک لایەنە لە مانگی دیسامبری پارەکە پاشەکشە بکەن.

XS
SM
MD
LG