Accessibility links

دەرئەنجامی بەر لەکۆتایی هەڵبژاردنەکەی ئافریکای باشوور


لەگەڵ نزیکبوونەوەی تەواوبوونی هەژمارکردنی دەنگەکان بە رێژەی لە99.9% پارتی کۆنگرەی نیشتیمانی ئەفریکای دەسەڵاتدار لە ئافریکای باشوور هێشتا لە پێشی پێشەوەی کێبڕکێکەدایە و ئەمڕۆ شەممە چاوەڕوانی ئەوەن دەرئەنجامەکان بە لێدوانێکی فەرمی بڵاوکرێتەوەو خۆیان ساز و ئامادەکردووە بۆ ئاهەنگێڕان، کە وا پێدەچیت حکومەتی نوێ هەر لەم مانگەدا دروستبکرێت.

هەر لە کۆتاییهێنان بە سیستمی نەژادپەرستی لە ئەفریقا لەساڵی 1994 ەوە پارتی کۆنگرەی نیشتیمانی ئەفریقی شەش خولی هەڵبژاردنی بە سەرکەوتوویی بردۆتەوە. بەڵام ئەمساڵ ئەمە بۆ یەکەمینجارە پارتی کۆنگرەی نیشتیمانی بە رێژەی لە 60% ی دەنگەکان هەڵبژاردنەکە دەباتەوە.

لەم ساڵانەی دواییدا بڵاوبونەوەی ئابڕوچوونەکانی گەندەڵی و لاوازبوونی بارودۆخی ئابوری بونەهۆی تێکدانی وێنەی پارتی نیشتیمانی ئەفریکایی و ئەمەش بووەهۆی لێکترازان و جیابوونەوەی هەندێک لە پاڵیۆڕاوەکان.

XS
SM
MD
LG