Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی ڕوسیا دەکات


بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپەیۆ لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن و وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەرگێ لاڤرۆڤ کۆببێتەوە هاوکاتی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ژمارەیەک بابەتی وەکو ڤەنزویلا، ئریان و دەستێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی 2016 ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

پەمپەیۆ ڕۆژی یەکشەممە 12 ی مانگی 5 یەکەم سەردانی وەکو دیپلۆماتی باڵای ئەمەریکا بۆ ڕوسیا دەکات.

کاربەدەستە باڵاکانی ئەمەریکا لە ناویاندا پەمپەیۆ و جێگری سەرۆک مایک پێنس ڕوسیا تاوانباردەکەن بە کارکردن دژ بە ڕێبەری ئۆپزسیۆنی ڤەنزیوێلا خوان گوایدۆ کە بە شێوەیەکی دیموکراتی هەڵبژێردرا لە هەوڵەکانیدا بۆ دەرکردنی سەرۆکی مشتومڕلەسەر نیکۆلاس مادۆرۆ.

ئەمەریکا ڕوسیا تاوانبار دەکات هەوڵدەدات پێگەی خۆی بە ڕێگای ڤەنزویلا لە ڕۆژئاوای نیوەگۆی زەوی بەهێز بکات.

کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی دەرەوە ڕۆژی هەینی بە پەیامنێرانی گوت " ئێمە نیگەرانیمان لەمەڕ ڕەفتارەکانی ڕوسیا لە ڤەنزیوێلا هەیە، و پێمان وایە پشتیوانی کردن لە مادۆرۆ گەمەیەکی دۆڕاوە. جا پشتیوانی ئێمە بۆ گەلی ڤەنزیوێلا بەردەوامە و ئەمە بابەتی وتووێژەکان دەبێت."

کاتێک پەمپەیۆ 13 ی مانگ دەگاتە ڕوسیا چاوی بە دیپلۆماتان لە باڵێۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ دەکەوێت و پاشان لەگەڵ کاردارە ئەمەرکاییەکانیشدا کۆدەبێتەوە.

پاشان وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە 14 ی مانگی پێج بەڕێدەکەوێت بۆ سۆچی بۆ کۆبونەوەکەی لەگەڵ پوتن و لاڤرۆڤ.

XS
SM
MD
LG