Accessibility links

دکتۆر عەممار عەلی حەسەن: ئەگەری شەڕ بە دوور دەزانم بەڵام سزاکان ئێران زۆر لاواز دەکات


دکتۆر عەممار عەلی حەسەن

لەوەتای ساڵی 1979 و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەتا ئێستا هیچ کاتیك قەیران و کێشە سیاسییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن هێندەی ئێستا ئاڵۆز نەبوون.

هەموو جیهان سەرنجی بڕیوەتە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی کەنداوی فارس هاوکاتی جموجۆڵە لەشکرییەکانی ئەمریکا.

کەشتی جەنگی و فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن جوڵەی پێکراوە و چەندان کەشتی تری جەنگی ئەمریکاش لە کەناڵی سویسەوە گەیشتوونەتە ئەو ناوچانە.

دکتۆر عەممار عەلی حەسەن، نوسەری ناوداری سیاسی لە قاهیرە دەڵێت لەوانەیە ئەو جموجۆڵە لەشکریانە سەرەتایەک بن بۆ شەڕێکی ڕاستەقینە و لە هەمان کاتیشدا دەشێت وەک فشارێکی تری گەورە بێت بۆ سەر ڕژێمی ئێران تا ناچاربکرێت لەبەردانەواندن بکات و ئەوجا دوور بکەوینەوە لە سیناریۆکانی شەڕ.

هەر سەبارەت بەو جموجۆڵە لەشکریانە، دکتۆر عەمار دەڵێت لەوانەیە ڕەوشەکە بگەیەننە لێوارەکانی شەڕ، ئەوجا دەست دەکرێت بە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، بەو بەڵگەیەی کە سەرۆک ترامپ داوا لە سەرکردەکانی ئێران دەکات تا پەیوەندی پێوە بکەن بۆ گەیشتن بە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک و دەشڵێت دەکرێت ئەمەش وەک بەڵگەیەک لێی بڕوانرێت کە ئەمریکا ناخوازێت بچێتە شەڕێکی سەرتاسەرییەوە لەگەڵ ئێراندا.

دکتۆر عەممار ئاماژەش بە خواستی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەش دەکات کە دەخوازن ئێران لەڕێی فشارەکانەوە لاواز بکەن و دەڵێت "ئا لێرەدا دەگەینە ئەوەی بپرسین ئەگەر ئێران ئاوەها لاواز بێت، ئیدی چ پێویست بە شەڕ دەکات؟! مەگەر ئەمریکا بخوازێت پارەی ئەم شەڕە لە گیرفانی وڵاتانی کەنداو دەربهێنێت، ئەوا لەم بارەدا دەشێت شەڕ ڕووبدات، یانیش ئەوەی سەرۆک ترامپ خواستی هەبێت بۆ قەیرانێک، شەڕێک، یان وردە شەڕ لەگەڵ ئێراندا تا سەرنجەکان زۆر دووربخاتەوە لەو کێشانەی لەناو ئەمریکادا ڕووبەڕووی خودی سەرۆک بوونەتەوە."

دکتۆر عەممار دەڵێت پێویستە ئێرانییەکان باشترین بژارە بۆ خۆیان هەڵبژێرن و ئەویش گەڕانەوەیە بۆسەر مێزی دانوستاندن و دەشڵێت ئێرانییەکان لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا چەندان لەبەردانەواندن و مانۆڕی جۆراجۆریان کردووە تا بتوانن بەرنامە ناوکییەکەی خۆیان بپارێزن و هەروەهاش لە پێناو مانەوەیاندا لە دەسەڵاتدا، و دەشڵێت "پێویستە ئێرانییەکان هاوشێوەی کۆریای باکور بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستاندن، بەتایبەتیش کە ئێستا سەرۆک ترامپ دەرگای بۆ کردوونەتەوە تا بگەنە ڕێککەوتنێکی نوێ."

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر عەممار عەلی حەسەن، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:36 0:00

XS
SM
MD
LG