Accessibility links

هێرشەکانی ئیسڕایل و ملیتانەکانی فەلەستینی بۆ سەر یەکتر هەروا بەردەوامن


لە درێژەی شەڕ و پێکدادانی لەشکری ئیسرایل و ملیتانەکانی فەلەستینی بۆ دووهەمین ڕۆژ، بە پێی ڕاپۆرتەکان هێرشەکانی هەر دوو لا بۆ سەر یەکتر زیادیان کردووە.

ئاژانسی ئەسۆشێتێدپرێس یەکشەمە ١٥ی بانەمەڕ (٥ی مانگی ٥) ڕاپۆرتی کرد کە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، زیاتر لە ٤٣٠ موشەک لە غەزەڕا بەرەو ناوچەکانی باشوری ئیسڕایل هاویشتراوە و ئیسڕایل تا ئێستا بە ٢٠٠ هێرشی هەوایی وەڵامی داوەتەوە.

پولیسی ئیسڕایل ڕاپۆرتی داوە کە یەکێک لە موشەکەکان، مالێک لە شاری بەندەری ئاشکڵۆنی ئاگرتێبەرداوە و کەسێکی ئیسڕایلی مردووە.

فەلەستینییەکان دەڵێن کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانە ٦ کەس کوژراون کە لە نێویان دا دایکێک و منداڵێک دەبینرێن. بەڵام لەشکری ئیسڕایل ڕایگەیاندوە کە موشەکەکانی تۆنێل و ئەنبارەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی کردنە ئامانج کە هەڵبەت ئێران پشتیوانی ئەو ڕێکخراوانەیە.

لاپەڕی توئیتری فارسی ئیسڕایل هەروەها لە چەند پۆستی سەبارەت بە تێکهەڵچوونەکان نووسی و بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک پشتڕاسی دەکات کە "لەشکری ئیسڕایل ٢٠٠ شوێنی تێرۆریستی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە نێویاندا تونێلەکان و کارگەکانی بەرهەمهێنانی چەکانی لەناوبردووە."

هەر ئەو لاپەڕەیە پێشتریش رایگەیاندبوو "فڕۆکەکانی جەنگی ئیسڕایل بینای زانیارییەکانی لەشکری حەماس لە ناوچەی ئەلرمال لە غەزەیان کردە ئامانج."

دوای ئەو هێرشانە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکی شەمەدا، هاویشتنی موشەکان لە غەزەڕا بۆ ناوچەکانی جۆربەجۆری ئیسڕایلی مەحکوم کرد.

XS
SM
MD
LG