Accessibility links

بە پێی ڕاوەرگرتنیک ڕێژەی پەسەند کردنی سەرۆک ترامپ لەلایەن ئەمەریکاییەکانەوە دادەبەزێت


بە پێی ڕاوەرگرتنە گشتییەکانی کە ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەنجامی داوە دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکەی لێکۆلەری تایبەت ڕۆبەرت مولەر لەسەر دەستێوەردانەکانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا ، ڕێژەی پەسەند کردنی سەرۆک ترامپ لەلایەن ئەمەریکاییەکانەوە لەسدا 3 دابەزی. ئەمەش نزمترین ئاستی ئەم ساڵە.

بە پێی ئەو ڕاوەرگرتنە لەسەدا 37 ی خەڵکی لە سەروی تەمەنی 18 ساڵان لە ئەمەریکا کارەکانی ترامپیان لا پەسەندە. ئەم ڕێژەیە لە ئەنجامی ڕاوەرگرتنێکی 15 ی مانگی 4 لەسەدا 40 بوو.

ڕاپۆرتەکەی مولەر دەڵێت لێکۆلێنەوەکان دەریاننەخستووە کە هەڵمەتەکەی ترامپ هەمئاهەنگی لەگەڵ ڕوسیادا کردبێت. بەڵام لێکۆڵەران ئەوەیان دەرخستووە چەند جارێک لەلایەن سەرۆک ترامپەوە هەوڵی ئەوە دراوە کاریگەری هەبێت بەسەر لێکۆڵینەوەکانی کاربەدەستانی جێبەبێکردنی یاسا.

1005 کەس لە سەرانسەری ئەمەریکا بەشدارییان لەو ڕاوەرگرتنەی ڕۆیتەرز کردووە، 924 کەس لەوانە ئاگایان لە لێکۆڵینەوەکەی مولەر هەبووە.

XS
SM
MD
LG