Accessibility links

کرملن دەڵێت: راپۆرتەکەی مولەر هیچ بەڵگەی دەستوەردانی مۆسکۆی لە هەڵبژاردنی 2016 ئەمریکای نەسەلماندە


حوکمەتی روسیا ئەمرۆ هەینی جارێکی تر راپۆرتەکەی مولەری رەتکردەوە و دەڵیت مولەر شکستی هێنا لەوەی کە بەڵگەی روون و رەوان بخاتە بەردەست سەبارەت بە هەر دەستوەردانێکی روسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و مۆسکۆ کاریگەری ئەو راپۆرتەی لەسەر پەیوەندیەکانی نێوانیان لە گەڵ وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکای بە مەخابن ناودەبات.

لەو بارەیەوە دیمتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملن بە پەیامنێرانی گوت ؛ سەرتاپای راپۆرتەکە هەروەک پێشوو هیچ بەڵگەیەکی جێی متمانەی پێشکەش نەکردوە سەبارەت بە گوایە دەستوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای لە ساڵی 2016 دا ، پێسکۆڤ دەشڵێت راپۆرتەکەی مولەر هیچ شتێکی نوێی تیدا نییە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە حوکمەتی روسیا بەردەوام ئەو ئاماژانەی رەتکردوەتەوە کە وەک دەگوترێت روسیا دەستی وەردابێ لەو هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەی ساڵی 2016 ی ئەمەریکا.

لێکۆلێنەوەکەی مولەر کە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسی پڕ کێشمان کێشمانە دەڵیت هەڵمەتی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ تاوانی پیلانگێڕی لەگەڵ روسیای تێدا نەبوە بۆ کارکردنە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە و هەروەها راپۆرتەکەی مولە هیچ ئاماژەیەک بە دەنگۆکانی ریگریکردنی سەرۆک لە بەڕێوەچونی لێکۆڵینەوەکە نادات.

XS
SM
MD
LG