Accessibility links

ڕاپۆرتەکەی مولەر ئاماژە بەوە دەکات ترامپ هەوڵی بەزۆرلادانی نوێنەری تایبەتی داوە


ڕاپۆرتی نوێنەری تایبەت ڕۆبەرت مەلەر لەسەر لێکۆلینەوەکانی لەبارەی شیانی دەستێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو کرایەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات سەرۆک دانۆڵد ترامپ هەوڵی بەزۆرلادانی مولەری دابوو.

دەقە کورتکراوەکەی ئەو ڕاپۆرتە 400 لاپەڕەییەی لەلایەن وەزیری داد ویلیەم بارەوە بڵاو کراوەتەوە، دەڵێت لە مانگی 6 ی ساڵی 2017 دا، ترامپ داوای لە ڕاوێژکاری کۆشکی سپی دان مکێگن کردبوو بە مولەر بڵێت دەبێت دەستبەرداری ڕاپۆرتەکە بێت لەبەر بەریەککەوتنی بەرژەوەندییەکان.

مکێگن داواکارییەکەی جێبەجێ نەکرد، هەرچەندە بڕیاری دا دەستلەکار بکێشێتەوە.

بار گوتی کاتێک ترامپ لە مانگی 1 ی ساڵێ 2017 هاتە سەر دەسەڵات، ئەو ڕووبەڕووی ڕەوشێکی بێپێشینە بۆوە ئەوەش " بێزارکەرو مایەی توڕەبوون" بوو لە سەرەتای کارەکانی ئەمەش بڕوایەکی وای لا دروست کرد کە ئەم لێکۆڵینەوەیە سەرۆکایەتییەکەی بنکۆڵ دەکات، لەلایەن بەرهەڵستە سیاسیەکانیەوە دروستبووە و لەلایەن هەنگاوە نایاساییەکانەوە تەشەنە دەکات.

هێشتاش، بار کە لەلایەن ترامپەوە وەکو وەزیری داد دەستنشان کرا، دەڵێت سەرۆک " هیچ کارێکی نەکردووە کە لەڕاستیدا ببێتە هۆی ڕێگری کردن لە مولەر بۆ دەستڕاگەیشتنی بە بەڵگەنامەو گەواهی پێویست بۆ کۆتاییهێنان بە لێکۆڵینەوەکەی.

ویلیەم بار بە وردی باسی لە دەستێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا دەکات. بەڵام دەڵێت مولەر " هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیوەتەوە کە هیچ ئەمەریکاییەک، لە ناویاندا هیچ کەسێکی کە پیوەندی بە هەڵمەتەکانی ترامپەوە هەبوبێت، لەگەڵ ڕوسیا دەستی تێکەڵ کردبێت یان هاوکاری حکومەتی ڕوسیای کردبێت. نە لە هەڵمەتەکانی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە بە ڕێگای ئەکاونتەکانی هەمو جۆرە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی لە ئەمەریکا بە مەبەستی هاوکاری کردنی ترامپ بۆ شکستپێدانی هەلەری کلنتنی دمیوکراتی بەرهەڵستی، یان بە ڕێگەی هاککردنی کۆمپیوتەرەکانی کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان و دزینی زانیارییەکان و پاشان بڵاو کردنەوەی ئیمەیلەکان کە زیانی بە کلنتن گەیاند.

بار دەڵێت " پاش نزیکەی دوو ساڵی لێکۆڵینەوە، هەزاران یاداشتی ئامادەبوون بۆ گەواهیدان و سەدان فەرمانی دەستگیرکردن و وتووێژی گەواهدەران، نوێنەری تایبەت مولەر ئەوەی پشتڕاست کردەوە حکومەتی ڕوسیا سپۆنسەری ئەو هەوڵانەی کردبوو کە بە نایاسایی دەستوەردرێت لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی ئەمەریکا، بەڵام ئەوەی دەرنەخستووە کە هەڵمەتەکانی ترامپ یان ئەمەریکاییەکانی تر دەستیان تیایدا هەبووبێت"

XS
SM
MD
LG