Accessibility links

تورکیا رەخنە لە ئەمەریکا دەگرێ بە هۆێ دەستنیشانکردنی سوپای پاسداران وەکو رێکخراوەیەکی تیرۆریستی


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاووش ئۆغڵو دەڵێت بریاری وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ دەستنیشانکردنی سوپای پاسدارانی ئێران وەکو رێکخراوەیەکی تیرۆریستی نەشونمایەکی مەترسیدارە و لەوانەیە ببێتە هۆێ ئاژاوە و بێ سەروبەری.

چاووش ئۆغڵو کە لە رۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانێدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران موحەمەد جەواد زەریف دووا هەر وەها ووتی سزاکانی وڵاتە یەکگرتووەکان زیان بە هاووڵاتیانی ئێرانی دەگەینی.

زەریف پاش سەردانی سوریا و کۆبۆنەوەی لەگەڵ سەرۆک بەشار ئەسەد گەیشتە تورکیا.

روسیا، ئێران و تورکیا کە پشتگێری لە گروپە بەرهەڵستەکان لە شەڕی سوریادا دەکەن بەرێوەبەرانی دانوستاندنەکانن لە کازەغستان لە هەوڵدانەکانیاندا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە.

زەریف ووتی ئەو بە سەرۆکی تورکی دەڵێت لە بارەی وتو و ێژەکانی لەگەڵ ئەسەد و دەشڵێت ئێران دەیەوێت یارمەتی بدات لە پەیوەندیەکی باش لە نێوان تورکیا و سوریا.

XS
SM
MD
LG