ئەڵمانیا پیاوێکیان دەستگیرکردووە بە تومەتی ئەوەی کە یارمەتی دەوڵەتی ئیسلامی داعشی داوە، بە گومانی ئەوەی کە ئەو پیاوە پەیوەندی هەبووەو ئەندامی دەوڵەتەکەی داعش بووەو دواتر یارمەتی و کۆمەکیکردوون بە ناردنی شەڕکەر لە ئەڵمانیاوە بۆ سوریا.
دادوەرەکانی فیدڕاڵ دەڵێن ئەو پیاوەی کە ئەڵمانیە و تەمەنی 28 ساڵە و ناوی ڤۆڵکانە بەپێی یاساو رێسای تایبەتی ئەڵمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هامبۆرگ دەستگیرکراوە و بە گومانی ئەوەی کە ئەندامی رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی بووە.
ئەو تومەتمەتبارکراوە بەوەی کە کۆمەک و رێکخستنی کارەکانی ئەوانەی کردووە کە سەفەریان کردووە بۆ سوریا بە لایکەمەوە بۆ یەک کەس لەهاوینی 2014 داو هەوروەها رۆیشتن و گەڕانەوەی شەڕکەرەکان داعش لە سوریاو بە پێچەوانەشەوە.